riklam

هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا زیاتر ده‌كات

کوردستان 03:16 PM - 2021-10-23

ئه‌ندامێكی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق رایده‌گه‌یه‌نێت دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ و به‌هێزبوونی پێگه‌ی كورد و باشبوونی په‌یوه‌ییه‌كانی له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ عیراقیه‌كان، پێویسته‌ هه‌رێم كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ده‌ركردنی یاسای نه‌وت و گاز هه‌نگاوی یه‌كه‌می كۆتایی هێنان به‌ كێشه‌ داراییه‌كانی نێوان هه‌ردوولایه‌، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ ته‌ئكیدشیكرده‌وه‌ پشكی راسته‌قینه‌ی هه‌رێم له‌ حكومه‌تی عیراق  كه‌ ئێستا له‌ 12.67% ه‌ كه‌مكراوه‌ته‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌و مافه‌ی بۆ بگه‌ڕێته‌وه‌.
 
شیروان میرزا ئه‌ندانی لیژنه‌ی دارایی و كاروباری ئابووری. خولی چواره‌می ئه‌نجه‌مه‌نی نوێنه‌ران به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌دوای ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی عیراق كورد  پێگه‌یه‌كی به‌ هێزی ده‌بێت له‌پڕۆسه‌ی سیاسی و حوكمڕانی عیراق و ئیستا په‌یوه‌ندییه‌كانی به‌ره‌وباشتر ده‌چێت، بۆیه‌ ده‌رفه‌تێكه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ر بكات.

 وتیشی: بۆئه‌وه‌ی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا دووباره‌ نه‌بنه‌وه‌،  به‌تایبه‌تی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌ بودجه‌ و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمه‌وه‌ هه‌یه‌، پێویسته‌ له‌م خوله‌ی په‌رله‌مان یاسای نه‌وت و گاز په‌سه‌ند بكرێت، بۆئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی یاسایی  له‌ نێوان هه‌ردوه‌لا ئیداره‌ بدرێت.

راشیگه‌یاند؛ به‌چاره‌سه‌ر كردنی دۆسیه‌ی نه‌وت،  كه‌ ده‌بوو كورد له‌سه‌رده‌می عادل عه‌ بدولمه‌هدی یه‌كلابكرێته‌وه‌، ده‌بێته‌ ده‌رگایه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی زۆربه‌ی كێشه‌ داراییه‌كانی دیكه‌، هاوكات واده‌كات هیچ بیانویه‌ك به‌ حكومه‌تی فیدراڵ نه‌مێنێته‌وه‌ جارێكی تر موچه‌ و بودجه‌ی هه‌رێم ده‌ستكاری بكات.

ئه‌و ئه‌ندامی خولی چواره‌می په‌رله‌مانی عیراق ئه‌وه‌شی خسته‌روو: هه‌ر بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی مافه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان و شایسته‌ داراییه‌كانی هه‌رێم، جگه‌ له‌ دۆسیه‌ی نه‌وت ، پێویسته‌ هه‌رێم به‌گوێره‌ی ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی پشكی خۆی له‌ به‌غدا وه‌ربگرێت.

روونیشیكرده‌وه‌: راسته‌ سه‌رژمێری دانیشتوان نه‌كراوه‌، به‌ڵام به‌گوێره‌ی ئاماره‌كانی كۆبۆنی خۆراك و چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی تر، پشكی هه‌رێم له‌ حكومه‌تی فیدراڵ له‌ (13.91%)ه‌ ، نه‌وه‌ك له‌ 12.67% ، ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدا پێشتر به‌ گوێره‌ی رێكه‌وتنێك پشكی هه‌رێم له‌ 17% بوو، كه‌چی له‌سه‌رده‌می حه‌یده‌ر عه‌بادی كه‌مكرایه‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ ئه‌و مافه‌ بۆ هه‌رێم بگه‌ڕێته‌وه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدولڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket