فه‌ره‌نسا.. هێله‌ك زه‌رده‌كان هاتنه‌وه سه‌رشه‌قام
جیهان 02:51 PM - 2021-10-23
هێله‌ك زه‌رده‌كان و ئه‌وانه‌ی دژی پاسی ته‌ندروستین ماوه‌ی 15 هه‌فته‌یه، هه‌موو شه‌ممه‌یه‌ك گرد ده‌بنه‌وه و ده‌ڕژێنه ناو شه‌قامه‌كانه‌وه له پاریس و شاره‌كانی تری فه‌ره‌نسا بۆ ده‌ڕبڕینی ناڕه‌زایی دژی پاسی ته‌ندروستی له لایه‌ك و گرانی بازاڕ‌و بژێووی ژیان و به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی ( به‌نزین ، گازوایل ، كاره‌با ، گاز ) له لایه‌كی تره‌وه ، دوایی 15 هه‌فته ژماره‌ی خۆنیشاندان لاواز و ژماره‌یان كه‌م ده‌بێته‌وه .
سه‌ره‌ڕای بانگه‌شه‌ی هێله‌ك زه‌رده‌كان له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتیه‌كان ، هه‌فته‌ی ڕابووردو ژماره‌یان ته‌نها 40 هه‌زار بوو به‌رامبه‌ر به 200 هه‌زار له مانگی ته‌مووزدا .
هۆكاری كه‌مبوونه‌وه له‌گرتبوونه‌وه و به‌شداری كردن له‌خۆنیشاندان ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك.
یه‌كه‌م / ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌پاسی ته‌ندروستیه‌وه هه‌یه بۆ خۆپاراستن له ڤایر‌وسی كۆرۆنا، به‌پێی ڕاپرسیه‌ك زۆرینه‌ی فه‌ره‌نسیه‌كان پێیان وایه كه‌پێویسته ماوه‌ی به‌كارهێنانی پاسی ته‌ندروستی درێژبكرێته‌وه تا 30 ی ته‌مووزی ساڵی 2022 .
دووهه‌م / به‌رامبه‌ر به به‌رز بوونه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی، به‌تایبه‌تی به‌نزین و گازوایل كه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رسووڕهێنه‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابووردودا به‌رز بوه‌وه، سه‌رۆكی حكومه‌ت جان كاستیكس، پێش 3 رۆژ له چاووپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا رایگه‌یاند، كه هه‌موو فه‌ره‌نسیه‌ك كه مووچه‌كه‌ی له 2 هه‌زار ئێرۆ كه‌متره 100 ئێرۆ وه‌ك یارمه‌تی وه‌رده‌گرێت له مانگی دێسه‌مبه‌ری داهاتوه‌وه ده‌ست ده‌كرێت به دابه‌شكردنی ته‌نها یه‌ك جاریش ، ئه‌م یارمه‌تیه ، بێكاره‌كان و خوێنكاران و خانه‌نشینه‌كانیش ئه‌گرێته‌وه ، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئه‌و خۆنیشاندانه لاوز بێت و خه‌ڵكی نه‌یه‌ت به‌ده‌نگ ئه‌و بانگه‌شانانه‌وه كه له‌لایه‌ن هێله‌ك زه‌رده‌كانه‌وه به به‌رده‌وامی له‌سه‌ر تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانه‌وه بڵاوئه‌كرێته‌وه.
سیهه‌م / ماوه‌یه‌كه سه‌رۆك كۆمار خۆی زۆر نزیك ده‌كاته‌وه له جه‌ماوه‌ر و به‌به‌رده‌وامی سه‌ردانی شار و شارۆچكه‌كان ده‌كات و هه‌موو جارێكیش به‌ڵێن و پێشنیار پێشكه‌ش به خه‌ڵكی ئه‌كات و له رێگای وتاره‌كانیه‌وه گه‌شبینی ئه‌خاته‌ڕوو .
چوارهه‌م/ كه‌م بوونه‌وه‌ی بێكاری ، مانگ به مانگ ژماره‌ی بێكاران كه‌م ئه‌بێته‌وه و باری ئابووریش له گه‌شه‌دایه ، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته هۆكارێكی تر له كه‌م بوونه‌وه‌ی به‌شداربوان له خۆنیشانداندا .
ئه‌م ئاوڕدانه‌وه‌ی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌م كاته‌دا كه گرمه‌ی خۆ كاندید كردن و هه‌ڵمه‌ته‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی نیسانی 2022 دیاره هه‌روا بێ مه‌به‌ست نیه كه ته‌نها 6 مانگی ماوه، به‌م هه‌ڵوێسته ده‌یانه‌وێت تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی هێله‌ك زه‌رده‌كان هێووركه‌نه‌وه ، هه‌رچه‌نده تاكو ئێستا ئیمانیول ماكرۆن به ره‌سمی خۆی كاندید نه‌كردوه ، به‌ڵام به ئاشكرا دیاره كه خۆی كاندید ده‌كاته‌وه بۆ 5 ساڵی تری ده‌سه‌ڵات زۆر له چاودێرانی سیاسی و ڕۆژنامه‌نووسان پێیان وایه كه ماكرۆن له رۆژانی داهاتوودا خۆی كاندید ده‌كات ، له لایه‌كی تره‌وه به پێی زۆر له راپرسیه‌كان گه‌ر خۆی كاندید كات سه‌ركه‌وتن مسۆگه‌ر ده‌كات ڕاژه‌ی ده‌نگدان بۆ ماكرۆن ٪23 له خوولی یه‌كمدا و چوونه خوولی دووهه‌م مسۆگه‌ر ئه‌كات، له‌هه‌موو راپرسینێكدا له‌پێش هه‌موو كاندیته‌كانی تره‌وه‌یه كه ژماره‌یان نزیكه‌ی 20 كاندیتن تاكو ئێستا .
ئه‌م یارمه‌تیه 38 ملیۆن فه‌ره‌نسی ده‌گرێته‌وه كه مووچه‌كانیان له 2 هه‌زار ئێرۆ كه‌متره ته‌نها یه‌ك جاریشه، كۆی گشتی بۆ حكومه‌ت 2 ملیار و 8سه‌د هه‌زار ئێرۆیی تێده‌چێت.
سه‌ره ڕای دابه‌شكردنی ئه‌و یارمه‌تیه، ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23 ی ئۆكتۆبه‌ر دووباره ، وا بڕیاره كه هێله‌ك زه‌رده‌كان و ئه‌وانه‌ی دژی پاسی ته‌ندروستین بڕژێنه ناو شه‌قام و گۆڕه‌پانه‌كانه‌وه ، به‌ڵام وا چاوه‌ڕوان ئه‌كرێت كه ژماره‌یان زۆر نه‌بێت .
PUKmedia ئاماده‌كردنی.. حه‌مه عوسمان / له میدیاكانی فه‌ره‌نساوه
هەواڵی زیاتر
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
11:14 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
05:56 PM - 2024-04-19
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
10:43 AM - 2024-04-19
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمییەکان بۆکۆچیدوای فەرماندەی دێرین حەسەن ئەحمەد
پرسەنامە 11:14 PM - 2024-04-19 -
قوباد تاڵەبانی: ئارامی سلێمانی هێڵی سوورە
کوردستان 08:59 PM - 2024-04-19 -
د. یوسف گۆران: هەڵبژاردن تاکە ڕێگەی دەرچونی هەرێمە لەقەیران
کوردستان 05:56 PM - 2024-04-19 -
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدەن
کوردستان 02:02 PM - 2024-04-19 -
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19