riklam

مەرجەكانی وەرگرتنی ڤیزای ئێران بۆ گەشتیاران ئاشكرادەکرێت

کوردستان 12:47 PM - 2021-10-23

مەرجەکانی گەشتکردنی سەرجەم گەشتیاران بۆ وڵاتی ئێران لەسەرجەم رێگاکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی گۆڕانکاری بەسەردادێت.

لەو بارەیەوە سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاندوە: داوا لە خوازیارانی وەرگرتنی ڤیزا بۆ وڵاتی ئێران دەکەین لەکاتی سەردانیکردنیان پێویستە کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا (کە ١٥ رۆژ بەسەر ژەمی دووەمی ڤاکسینەکەدا تێپەڕیبێت) و هەروەها ئەنجامی نێگەتیڤی پشکنینی پی.سی.ئار.ی کۆرۆنا بە ماوەی ٩٦ سەعاتیان پێبێت.

ئاماژە بەوەشکراوە، کەئەم بڕیارە لە ئەمڕۆ شەممە ٢٣-١٠-٢٠٢١ جێبەجێ دەکرێت و سەرجەم رێگاکانی وشکانی و دەریایی و ئاسمانی دەگرێتەوە.

 

 PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket