riklam

هەولێر..خۆپیشاندان گەیشتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران

کوردستان 11:20 AM - 2021-10-23

مامۆستایانی وانەبێژ لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێر بۆ داواكردنی مافیەكانیان خۆپیشاندانیان دەستپێكردو داوا دەكەن مامۆستیانی وانەبێژ بەهەمیشەی بكرێن.

سەرەڕای ئەوەی ماوەی چەند رۆژێكە لەشاروشارۆچەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوامە، لەگەڵ ئەوەی وەزارەتی دارایی و پەروەردەش لەچەند رۆژی رابردو رایانگەیاند: بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ هەریەك لە وەزیری پەروەردەو سەرۆكی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران كۆبوونەتەوەو هەر سێ لا لەسەر ئەوە رێككەوتن،  كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ بەمیكانیزمێكی نوێ چارەسەر بكرێت و بڕیاردرا چارەسەری كۆتایی بۆ مامۆستایانی وانەبێژی بدرێت، كێشەكانیان لە ماوەكی نزیكدا چارەسەری بكرێت.

بەڵام لەشاروشارۆچكەكانی هەرێم خۆپیشاندانیب مامۆستایانی وانەبێژ بەردەوام ئەمڕۆ خۆپیشاندانی مامۆستایانی وانەبێژ گەیشتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیران لەهەولێرو داوا دەكەن حكومەت بەیەكجاری كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات و بكرێنە هەمیشەیی.
لەو خۆپیشاندانەدا مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند: ماوەی نزیكەی 10 ساڵە هیچ دامەرزاندێنك نەكراوەو مامۆستای وانەبێژ هەیە زیاتر لە 6 ساڵە لەخوێندنگەكان وانە دەڵێنەوەو خزمەت دەكەن و ئەركێكی زۆریان هەیە، بەڵام مافیان پێنادێت.

باسیان لەوەشكرد هێشتا پارەی وانەبێژی مانگی 3ی ساڵی 2020یان پێنەدراوە، بۆیە ئەركەكانیان جێبەجێكردوەو مافەكانیان پێنەدراوە.

هەر لەخۆپیشاندانەكەدا مامۆستایانی وانەبێژ راشیانگەیاند: دوای پێشەشكردنی چەند داواكاری بۆ حكومەت تائێستا وەڵامیان نەدراوەتەو‌ە، پێویستە حكومەت لەبری ئەوانەی خانەنشین دەكرێت مامۆستایانی وانەبێژ دابمەزێنرێن.

تەئكیدیان لەوەشكردوە كە بەردەوام دەبن لەسەر بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن و تا كێشەكانیان چارەسەر نەكرێت ئامادەنین بگەڕێنەوە هۆڵەكانی خوێندن.

PUKmedia تایبەت فۆتۆ: سەرباز محەمەد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket