riklam

سلێمانی.. كرێی پاس 500 دینارەو زیادی نەكردوە

کوردستان 10:32 AM - 2021-10-23

سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی رەتیدەكاتەوە تائێستا كرێی گواستنەوەی هاووڵاتیان بە پاس بەرزببێتەوەو هەر وەك خۆیەتی كە 500 دینارە، دەشڵێت: ئەگەر چارەسەری قەیرانی سوتەمەنی نەكرێت ئەوا كرێی پاس دەبێت 750 بۆ 1000 دینار.

جەلال ئەبوبەكر سەرۆكی سەندیكای گواستنەوەی سلێمانی لەبارەی دەنگۆی بەرزكردنەوەی كرێی پاس بە PUKmediaی راگەیاند:ئەو دەنگۆیانە دوورە لەڕاستییەوەو ئەمڕۆ كرێی گواستنەوەی سەرنشینان بە پاس هەر بە 500 دینارەو نرخەكەی زیادی نەكردوەو پێشنیاری بەرزكردنەوەی نرخیش ناكەین.

وتیشی: ئەگەر چارەسەری نرخی سوتەمەنی بكرێت كە ئێستا بەشێوەیەكی بەرچاو بەرزبوەتەوە ئەوا كرێی گواستنەوەی پاس بەرزنابێتەوە، بەڵام ئەگەر نرخی سوتەمەنی بەمشێوەیە بەرزبێتەوە ئەوا پاسەكان زەرەر دەكەن و ئەو كرێیەی لەكاتی گواستنەوەی سەرنشیناندا دەستیان دەكەوێت بەشی كرێینی بەزین ناكات.

باسی لەوەشكرد: ئەگەر وا بڕوات و چارەسەری كێشەی سوتەمەنی نەكرێ ئەوا شۆفێرانی پاسەكان كارناكەن و ئەوكاتە خەڵك ناچارە لەبری 500 دینار 750 یان هەزار دیناریش بدات بۆ گواستنەوەی و بەو شێوەیە كرێی هاتووچۆ بەرزدەبێتەوە.

PUKmedia جەمال سەرگەتی – فۆتۆ: شاد ئیبراهیم    

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket