riklam

سلێمانی.. نەوت دابەشدەکرێت و غاز گران نەبوە

کوردستان 10:10 AM - 2021-10-23

لە سلێمانی لەناوچە ساردەکانەوە دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت و دواتر لەناو شار دابەشدەکرێت و هاوکات بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژە بەوەدەکات کێشەی کەمی غازی ماڵان نییە و نرخ گران نەبوە.

محەمەد حەسیب بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە لیدوانێکیدا بۆ  PUKmedia وتی: لەئێستادا بڕی پێویست نەوتی سپیمان لەبەردەستە و لەسبەینێ یەک شەممە ٢٤-١٠-٢٠٢١ ەوە لە ناوچە ساردەکانی پارێزگای سلێمانی دەست بە دابەشکردن دەکرێت و هەوڵەیەین لەماوەیەکی کەمدا دابەشکردن لەو ناوچانە کۆتایی بێت.

وتیشی: دوای ناوچە ساردەکان لەناو شاریش دەست بەدابەشکردنی نەوت دەکرێت.

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکرد: ئەم نەوتەی لەبەردەستمانە و رۆژانە بۆمان دەنێرن نەوتی هەرێمی کوردستانە و هەتا ئێستا نەوتی بەغدامان بەدەست نەگەیشتوە، بەڵام رۆژانە بڕی پێویستمان بەدەست دەگات و هەتا ئێستا هیچ کێشەیەکمان بۆ نەهاتۆتە پێش.

هاوکات لەبارەی نرخی غازیشەوە وتی: لە سلێمانی کێشەی کەمی غازی ماڵانمان نییە و نرخیشی نەگۆڕاوەو هەر وەک و خۆیەتی.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket