riklam

هەر فەرمانبەرێك ڤاكیسنی وەرنەگرتبێت مووچەی پێنادرێت

کوردستان 09:36 AM - 2021-10-23

تەندروستی هەڵەبجە بڕیاریدا ئەو كارمەندو پزیشكەی ھەڵگری كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت، دەشڵێت: پێشنیار بۆ پارێزگای هەڵەبجەش دەكەن كە بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم كاری پێبكرێت .

دكتۆر ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە رایگەیاند:  لەپێناو پاراستنی تەندروستی شارەكەمان و گرتنەبەری رێكاری پێویست بۆ زیاتر پابەندكردنی ھاووڵاتیان بەگشتی و فەرمانبەران بەتایبەتی بۆ وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا، بڕیارماندا لە ماوەی داھاتوودا لەكاتی دابەشكردنی مووچەی مانگانەدا ئەو كارمەندو پزیشكەی ھەڵگری كارتی كوتانی ڤاكسینی كۆرۆنا نەبێت مووچەی پێنادرێت.

رونیشیكردوەتەوە: داوا لە كارمەندان دەكەین ئەوانەی كە تا ئێستا ڤاكسینی كۆرۆنایان وەرنەگرتووە زوو بەزوو ڤاكسین وەربگرن یاخود ھەفتانە پشكنینی كۆرۆنا بكەن بۆ ئەوەی دڵنیا ببینەوە كە ھەڵگری ڤایرۆسەكە نین.

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە دەشڵێت: بەپێچەوانەوە مافی وەرگرتنی مووچەی نامێنێت و مووچەكەی دوا دەكەوێت، ئەمەش لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و پاراستنی گیانی ھاووڵاتیان و ئاسایشی تەندروستی وڵاتەكەمان.

باسی لەوەشكردوە: ئەم پێشنیارەش بەرز دەكرێتەوە بۆ پارێزگای هەڵەبجە بۆ ئەوەی كاری پێ بكرێت بۆ فەرمانگەكانی تری حكومەتی هەرێم لە سنوورەكەمان لە ڕێگەی بەرێزیانەوە پاش رەزامەندیان.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket