riklam

سەرۆكی لیژنە‌كانی قائیمقامیەتی سلێمانی: بەردەوام چاودێری شوێنەكان دەكرێت

کوردستان 08:35 PM - 2021-10-22

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایدەگەیەنێت: بەبەردەوامی سەردانی دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكەن و هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەردەوام چاودێری شوێنەكان دەكرێت و دەشڵێت: ئەو چاودێریكردنەی لە سلێمانی هەیە لە هیچ شارێكی كوردستان و عێراق ناكریت.

د. ئەحمەد عەزیز، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: لیژنەكانی قائیمقامیەت بەبەردەوامی سەردانی دوكان و بازاڕ و شوێنە گشتییەكان دەكەن و پشكنین بۆ ئەو كاڵاوشمەك و خواردەمەنیانە دەكەن رۆژانە لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەكاردەبرێت، هاوڵاتیان دڵنیا دەكەینەوە بەردەوام چاودێری شوێنەكان و دەكرێت.

وتیشی: بڵاوكردنەوەی كاروچالاكی لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بۆ ترساندنی خەڵك نیە بەڵكو بۆ دڵنیایی زیاترە كە هاوڵاتیان‌ بەئاسودەییەكی زیاترەوە بچنە ‌چێشتخانە و شوێنەكانی دیكە نانبخۆن یان پێداویستییەكانی رۆژانەیان بكڕن.

د. ئەحمەد عەزیز، راشیگەیاند: ئەو سەردانكردن و چاودێری كردنەی لەلایەن لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانیەوە ئەنجام دەدرێت لە هیچ یەكێك لەشارەكانی كوردستان و تەنانەت لە عێراقیشدا ناكرێت.
 
 
 
PUKmredia راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket