riklam

سەرەخۆشی مەکتەبی راگەیاندن بۆ بنەماڵەی مەسعود مەلا عەلی

ی ن ک 02:03 PM - 2021-10-22

مەکتەبی راگەیاندن سەرەخۆشی لە بنەماڵەی مەسعود مەلا عەلی دەکات

بەڕێزان بنەماڵەو کەسوکاری کاک سیروان مەسعود مەلا عەلی-ی کۆچکردوو، بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی کاکە سیروان، برای هەڤاڵان مەریوان مەسعود جێگری سەرنووسەری رۆژنامەی کوردستانی نوێ و  کاروان لە تیڤی گەلی کوردستان ھەولێر و بەختیار لە ئیدارەی ناوەندی ھەولێری مەکتەبی ڕاکەیاندنمان  پێگەیشت، کە بەڤایرۆسی نەگریسی کۆرۆنا جێی هێشتین و کۆستێکی تر ڕووی ئەو بنەماڵە تێکۆشەرە کرد،

بەو بۆنە خەمناکەوە بەناوی سەرجەم هەڤاڵانی مەکتەبی راگەیاندنەوە پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی هەڤاڵ مەریوان و لەڕێی ئەویشەوە لە سەرجەم کەسوکار و بنەماڵەکە تێکۆشەرەکەیان دەکەین  و داواکارین خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی خۆی شاد بکات و سەبووریی بە دۆستان و ئازیزانی بدات.

انا للە وانا الیە راجعون
مەکتەبی راگەیاندنی ی.ن.ک

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket