riklam

بافڵ تاڵەبانی سەرەخۆشی لە مام حەمیدی گومرگ دەكات

پرسەنامە 01:44 PM - 2021-10-21

بەهۆی كۆچی دوایی خاتوو وەردەی هاوسەری مام حەمیدی گومرگەوە، بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆكی یەكێتی پرسەنامەیەك ئاڕاستەی مام حەمیدی گومرگ، پێشمەرگەی دێرین و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

مامی بەڕێزمان مام حەمیدی گومرگ، پێشمەرگەی دێرین و دۆستی دێرینی سەرۆك مام جەلال.

بۆ كۆچی دوایی خاتوو (وەردە)ی ھاوسەرتان، پرسەو ھاوخەمی قوڵی خۆمان ئاڕاستەی جەنابتان و خانەوادە سەربەرز و تێكۆشەرەكەتان دەكەین.

مام حەمید ھەر لەسەرەتای تێكەڵبوونی مام بە خەباتی چەكداری لە دەستەی پاسەوانی بووە و پێشمەرگەی ھەمەدان و سەرەتاكانی كۆمەڵە و زیندانی سیاسی بووە، كە بەدرێژایی بەشداری لە خەباتی چەكداری خاتوو وەردەی ھاوسەری ھاوڕێگاو ھاوخەباتی بوو، وەك ژنێكی ئازا و خۆڕاگر خزمەتی شۆڕشی كرد و پشوودرێژانە لەگەڵ نەھامەتییەكاندا دەژیا.
كە كۆچی دوایی ئەم ژنە تێكۆشەرە جێی نیگەرانیمانەو لە خوای گەورە داواكارین رۆحی شادبێت و ئێوەش تەمەن درێژو تەندروست بن.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket