riklam

حكومەتی داهاتووی عیراق لەماوەی یاسایی خۆیدا پێكدەهێندرێن

عیراق 02:31 PM - 2021-10-20

نوێنەرێكی هەڵبژێراو رێكارە دەستوورییەكانی دوای هەڵبژاردنی 10-10-2021 ی پەرلەمانی عیراق رووندەكاتەوە و  ئاشكرای دەكات پڕۆسەی پێكهێنانی حكومەتی تازە  زۆر ناخایەنێت و بارودۆخی ئێستای  وڵات بەجۆرێكە هەموولایەنە سیاسییەكان لەگەڵ ئەوەبن  پڕۆسەی سیاسی و حوكمڕانی پەكی نەكەوێت.

دیلان غەفور ئەندامی هەڵبژێراوی ئەنجومەنی نوێنەران بە  PUKmedia ی راگەیاند: لەگەڵ بوونی كێشە و گرفت لە نێوان پێكهاتە و لایەنەسیاسییەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردن، بەڵام هەموویان لەسەر یەك خاڵ كۆكن، ئەویش  پێكهێانی حكومەت و دەستپێكردنەوەی كۆبوونەوەكانی پەرلەمانە بەزووترین كات، ئەمەش خاڵێكی ئیجابییە لەو روانگەیەوە دەتوانم بڵێم هەموو پڕۆسەكە لەماوەی یاسایی خۆی و پێش كۆیایی ئەمساڵ تەواو دەكرێت.

وتیشی: هۆكاری كۆكبوونی لایەنە سیاسییەكان بۆ زوو پێكهێنانی حكومەت بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە كە ئەمڕۆ عیراق لەبارودۆخێكی نائاسایی دایەوە و هاووڵاتیان داوای خزمەتگوزاری و باشكردنی ژیان و گوزەرانیان دەكەن، ئەوانەش بە حكومەتێكی هەمیشەیی و هەڵبژێردراو دەكرێت.

لەبارەی رێوشوێنەكانی پێكهێنانی حكومەت  ئەو پەرلەمانتارە رونیكردەوە: بەگوێرەی دەستوری عیراق، دوای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران و یەكلاكرنەوەی سكاڵاو تانەكان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەكە، لەلایەن دادگای فیدراڵییەوە پەسەند دەكرێت، دوای 15 رۆژ لە پەسەندكرنی ئەو ئەنجامە لەلایەن سەرۆك كۆمارەوە داوای یەكەم دانیشتنی پەرلەمانی هەڵبژێردرا و دەكرێت، لەو دانیشتنە سەرۆك و دوو جێگرەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران هەڵدەبژێردرێت.

راشیگەیاند: پاشان پڕۆسەی هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری تازە دەست پێدەكات، ئەویش لەماوەی 30 پێویستە یەكلابكرێتەوە، هاوكات دوای 15 رۆژی دیكە لە دەست بەكاربوونی، سەرۆك كۆمار كەسێك لە گەورەترین فراكسیۆن  رادەسپێرێت بۆ پێكێهێنانی حكومەتی تازە، ئەویش پێویستە لەماوەی 30 رۆژ كابینەكەی پێشكەش بە ئەنجومەنی نوێنەران بكات،  بۆ وەرگرتنی متمانەی ئەنجومەنەكە.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket