}

كونسوڵی فه‌ڕه‌نسا: چیمان پێبكرێت بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ی ده‌كه‌ین

کوردستان 01:01 PM - 2021-10-20

له‌ دیوانی پارێزگایی هه‌ڵه‌بجه‌ ئازاد تۆفیق پارێزگاری هه‌ڵه‌بجه‌ پێشوازی له‌ ئۆلیڤی دیكۆ تێنێز كونسڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێم كرد.

له‌دیدارێكداپارێزگاریی هه‌ڵه‌بجه‌ به‌ گه‌رمی به‌خێر هاتنی كونسڵ و وه‌فدی هاوڕێی كرد و ڕۆڵ و پێگه‌ی كونسوڵگه‌ریه‌كه‌ی له‌ خزمه‌تكردن به‌هه‌ڵه‌بجه‌ به‌رز نرخاند.

وتیشی:گه‌لی فه‌ڕه‌نسا هه‌میشه‌ هه‌ڵوێست و كرداره‌كانیان گه‌ر هاوته‌ریب نه‌بوو بێت له‌گه‌ڵ كورد دژیشی نه‌بووه‌ و چاوه‌ڕێی هه‌ما هه‌نگی و كاری زیاترتان لێ ده‌كه‌ین و سوپاس گوزاری پشتیوانیه‌كانتانین.

لای خۆشیه‌وه‌ ئۆلیڤی دیكۆ تێنێز كونسڵی گشتی فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێم ڕایگه‌یاند : ئه‌ركی هه‌موومانه‌ پشتیوان و هاوكاری هه‌ڵه‌بجه‌ بین و وه‌ك كونسوڵگه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌ هه‌رێم چیمان پێبكرێت ده‌یكه‌ین.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌خان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket