riklam

پەرلەمانی كوردستان بەدواداچوون بۆ كێشەی كۆچبەران دەكات

کوردستان 05:40 PM - 2021-10-19

لیژنەی پەیوەندییەكانی پەرلەمانی كوردستان لە رێگای سەرۆكایەتی پەرلەمان،  بەدواداچوون بۆ ئەو كۆچبەرە كوردانە دەكات كە لە سنوری وڵاتانی بیلاروسیاو پۆڵۆنیا روبەرووی بارودۆخێكی نەخوازراوبونەتەوە.

لەو بارەیەوە محەمەد  سەعدەدین ئەندامی لیژنەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی پەرلەمانی كوردستان بە PUKmediaی راگەیاند: لەمیانی كۆبونەوەكانی لیژنەكەمان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و لایەنی پەیوەندار بەدواداچوونمان بۆ دۆخی ئەو پەنابەرانەی هەرێمی كوردستان كردووە كە لە سنوری نێوان بیلاروسیاو پۆڵۆنیا روبەرووی نارودۆخێكی سەخت و دژوار بونەتەوە، بۆ ئەو مەبەستە چەندین پێشنیارمان خستۆتەڕوو.

وتیشی: هەوڵەكان بۆ بەهاناوەچوونی ئەو كۆچبەرانە دەستیپێكردووە ئەویش لە رێگای فەرمانگەی پەیوەندیەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێم، تاكو لە رێگای پەیووندیەكانی خۆیانەوە رێگا چارەیەك بۆ بگەڕانەوەیان بدۆزرێتەوە.

راشیگەیاند: سەردانی وەفدێكی لیژنەی پەرلەمانی كوردستان بۆ سنوری ئەو وڵاتانە، یەكێكی ترە لەو هەوڵانەی بۆ بەهاناوەچوونی كۆچبەرانی هەرێم دەدرێ، بۆ ئەوەی لە نزیكەوە ئاگەداری رەوشی ئەو هاووڵاتیانەبین.

تەئكیدیشیكردەوە: هەر بۆ ئەو مەبەستە هەماهەنگی لەگەڵ حكومەتی فیدراڵی عیراق هەیە، بۆ ئەوەی لەسەر ئاستی دەوڵەت كار بۆ گەڕانەوەی ئەو كۆچبەرانە بكرێت.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket