riklam

بەوێنە.. سەدان دەروێش گەیشتنە هەرێم

کوردستان 05:05 PM - 2021-10-19

لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەسەدان هاوڵاتی و دەروێش لە كوردستانی ڕۆژهەڵاتەوە هاتنە هەرێمی كوردستان 

بەوتەی دەروێش و شوێنكەوتوانی تەریقەتی كەسنەزانی بەمەبەستی بەشداری كردنیانەوە لە مەراسیمی مەولود لەچەند رۆژی داهاتو كە لەسلێمانی بەڕێوەدەچێت و تێیدا بڕیارە بەهەزاران شوێنكەوتوانی لەزۆرێك لەناوچەكەو وڵاتانی دراوسێوە بەشداری تێدابكەن.

ئەمڕۆش 19ی 10ی 2021 لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە بەشێوەی یاسایی بە پاسپۆرت و هەروەها پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا سەدان هاووڵاتی و دەروێش شوێنكەوتوانی هاتنە هەرێمی كوردستان.

ئیسماعیل عەلی لێپرسراوی راگەیاندن و پەیوەندیەكان لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ PUKmediaی راگەیاند: هەر هاووڵاتیەك بیەوێت بێتە هەرێمی كوردستان یاخود بەپێچەوانەوە گەشت بكات دەبێت پشكنینی كۆرۆنای پێبێت، ئەو دەروێش و هاووڵاتیانەشی ئەمڕۆ لەدەروازەی نێودەوڵەتی باشماخەوە هاتونەتە هەرێمی كوردستان سەرجەمیان پشكنینیان بۆ كراوەو بەڕێگایی یاسایی و پاسپۆرت بووە.

PUKmedia عەبدوڵڵا غەریب – پێنجوێن 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket