}

موسڵ.. له‌ رووداوێكی هاتوچۆدا 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا

کوردستان 04:37 PM - 2021-10-19

له‌رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ رێگای نێوان گه‌یاره‌ ـ موسڵ، 8 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: له‌رووداوێكی هاتووچۆدا له‌ رێگای نێوان گه‌یاره‌ ـ موسڵ نزیك كارگه‌ی غازی عرصج  دوو ئۆتۆمبێل له‌جۆری ئۆپڵ فیكترا پێكیاندا كێشا و له‌ئه‌نجامدا 8 هاووڵاتی كه‌ چوار گه‌نجی كوڕ و سێ منداڵ و ژنێك بوون گیانیان له‌ده‌ستدا.

رۆژانه‌ چه‌ندین هاووڵاتی به‌هۆی رووداوی هاتوۆوه‌ گیان ده‌ستده‌ده‌ن و بریندارو كه‌مئه‌ندام ده‌بن، به‌پێی وته‌ی شاره‌زایانیش هۆكاره‌ سه‌ره‌كییه‌كانی زۆری رووداوه‌كانی هاتوچۆ بۆ تیژڕه‌وی له‌ رادده‌به‌رده‌رو پابه‌ندنه‌بوونی شۆفێران به‌ رێنماییه‌كانی هاتوچۆوه‌ ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌.

PUKmedia كۆسره‌ت كه‌تو  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket