}

سیسی: پابه‌ند ده‌بین به‌ یه‌كێتی سوریا

جیهان 04:27 PM - 2021-10-19

عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی میسر پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی و یۆنان و قوبڕ‌سی به‌یه‌كێتی سوریاوه‌ راگه‌یاندو هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ش ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ دیفاكتۆ به‌سه‌ر ئه‌و وڵاته‌دا پسه‌پێنێت.

سیسی ئه‌مڕ‌ۆ سێشه‌ممه‌ 19ی تشرینی یه‌كه‌می 2021  له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌نووسیدا له‌ئه‌سینای پایته‌ختی یۆنان، به‌هاوڕ‌ێیه‌تی له‌گه‌ڵ نیكۆس ئه‌ناستاسیادیس سه‌رۆكی قوبرس و كیریاكوس میتسوتاكیس سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان رایگه‌یاند، رێككه‌وتنێك هه‌یه‌ له‌نێوان هه‌ریه‌ك له‌میسر و یۆنان و قوبرس سه‌باره‌ت به‌ پابه‌ندبوون به‌یه‌كێتی و خاكی سوریا و ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌وڵی هه‌ندێك له‌هێزه‌ هه‌رێمایه‌تییه‌كان بۆ سه‌پاندنی دیفاكتۆ له‌و وڵاته‌.

سیسی جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ وه‌ك سه‌رۆكی ئه‌و سێ وڵاته‌ هه‌ر هه‌ولێك ره‌تده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن هێزی هه‌رێمایه‌تییه‌وه‌ ده‌درێت بۆ گۆڕ‌ینی دیمۆگرافی هه‌ندێك ناوچه‌ له‌وڵاتی سوریا.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket