}

له‌ به‌غدا خۆپیشاندان دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ده‌ستیپێكرد

عیراق 04:11 PM - 2021-10-19

ئه‌مڕۆ 19-10-2021، له‌ چه‌ند شوێنێكی به‌غدا هاووڵاتییان دژی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌ختی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.

میدیاكان بڵاویانكرده‌وه‌، خۆپیشاندانی هاووڵاتیان دژ به‌ شێواندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ده‌ستیپێكرد، ئه‌وه‌شیان خسته‌ڕوو، ژماره‌یه‌كی زۆری هاووڵاتیان له‌ ده‌وروبه‌ری ناوچه‌ی سه‌وزی به‌غدا كۆبوونه‌ته‌وه‌ .

هاوكات لای خۆیه‌وه‌ باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا، باری نائاسایی راگه‌یاند و سیستمی به‌رگری ئاسمانیشی خستۆته‌كار، لای خۆشیانه‌وه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق به‌ فه‌رمانی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket