riklam

بەستنی ماسك دەكرێت بەناچاری

کوردستان 02:43 PM - 2021-10-19

بەهۆی بەرزبونەوەی ژمارەی توشبوان بەڤایرۆسی كۆرۆنا لەدەڤەری راپەڕین سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین بڕیاریدا بەستنی ماسك بكرێتە ناچاری.

سەرۆكایەتی زانكۆی راپەڕین رایگەیاند: لەپێناو سەلامەتی ھەمووان بەستنی ماسك دەكاتە ناچاری، بۆیە ھەر مامۆستا و فەرمانبەر و خوێندكارێك ماسك نەبەستێت رێگەی پێنادرێت بێتە ناو حەرەمی زانكۆ و ھۆڵەكانی وانە خوێندن.

بڕیارەكەی زانكۆی راپەڕین لەكاتێكدایە كە ماوەی چەند رۆژێكە لەسنوری ئیدارەی راپەڕین ژمارەی توشبون گیان لەدەستدان بەكۆرۆنا بەرزبوەتەوەو لێپرسراوانی تەندروستی راپەڕینیش دۆخەكە بەمەترسیدا دادەنێن و بۆ ئەو مەبەستەش وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی ئامادەیی هەموو هاوكاریەكی تەندروستیان بۆ ئیدارەی راپەڕین راگەیاندوە.

 PUKmedia محەمەد رەسوڵ - رانیە

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket