riklam

د. داهات حەوێزی: كۆرۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوین

کوردستان 02:09 PM - 2021-10-19

د. داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن-ی تایبەت بە كۆرۆنا رایدەگەیەنێت، دیسان كۆرۆنا تەنگی پێ هەڵچنیوین و شوێن نەماوە بۆ وەرگرتنی نەخۆش لە ئێستادا ئامادەكاری دەكەین بۆ كردنەوەی قاوشێكی تازە، داواش لە هاووڵاتیان دەكات پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین.

د. داهات حەوێزی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن-ی تایبەت بە كۆرۆنا لە سلێمانی بە PUKmedia  ی راگەیاند: ئەمڕۆ سێ شەممە 19-10-2021، زیاد لە 170 نەخۆش لە نەخۆشخانەی شەهید دكتۆر هێمن داخل كراون كە بەشێكیان لە بەشی چاودێری وردن و بەداخەوە زۆربەی كاتیش شوێن نییە بۆ وەرگرتنی نەخۆشی تازە.

راشیگەیاند: ئێستا لە ئامادەكاریداین بۆ كردنەوەی قاوشێكی تازە بۆ داخل كردنی نەخۆش.

د. داهات حەوێزی راشیگەیاند: نەخۆشێكی تەمەنی 38 ساڵم بینی كە %70ی سییەكانی ئیلتیهابات بوو و رێژەی ئۆكسجینی 65 بوو و لە چاودێری ورد شوێن نەبوو داخلی بكەین، كە پرسیارم لە هاوەڵی نەخۆشەكە كرد بەداخەوە ڤاكسینی وەرنەگرتبوو، بۆیە تكایە پەلە بكەن لە وەرگرتنی ڤاكسین بۆ پاراستنی ژیانی خۆتان و خانەوادەكانتان.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket