}

بازیان.. سیستمی ئه‌لكترۆنی بۆ فه‌رمانگه‌ی دادنووس دابین ده‌كرێت

کوردستان 01:39 PM - 2021-10-19

وه‌زاره‌تی دادی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سیستمی ئه‌له‌كترۆنی بۆ فه‌رمانگه‌ی دادنووسی بازیان له‌ پارێزگای سلێمانی دابین كرد.

هه‌رچه‌نده‌ وه‌زاره‌تی داد، له‌ ساڵی ٢٠١٣ه‌وه‌، فه‌رمانگه‌ی دادنووسی بازیانی كردۆته‌وه‌، به‌ڵام له‌ رۆژی ١٣/١٠/٢٠٢١ ه‌وه‌ فه‌رمانگه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی مۆدێرن و به‌سیستمی ئه‌له‌كترۆنی، خزمه‌تگوزارییه‌كانی پێشكه‌شی هاووڵاتیان ده‌كات.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket