riklam

چوار قوڕنە.. ژنێك بەرووداوی هاتوچۆ گیانیلەدەستدا

کوردستان 11:36 PM - 2021-10-18

ئەمشەو لەناحیەی چوار قوڕنە بەهۆی رووداوێكی هاتوچۆوە ژنێك گیانیلەدەستدا.
مقەدم شۆرش اسماعیل ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەرین بە PUKmedia رایگەیاند:" ئەمشەو لە سەر ڕێگای سەرەكی چوارقوڕنە-هیزۆپ لە ئەنجامی ڕووداوێكی هاتوچۆدا لە جۆری وەرگەڕان ژنێك بەناوی (ب، خ م) لەدایك بووی ساڵی 1988 كە  دانیشتووی ڕانیە/ گەڕەكی زانكۆ گیانی لە دەستدا،هەروەها مندأڵێكی دوو ساڵان بەهۆی رووداوەكەوە بریندار بووە.
وتیشی: دوای ئەنجامدانی توێكاری تەرمی ژنەكە رادەستی كەسوكاری كراوە.
ئاماژەی بەوەشدا:لێكۆڵینەوە لەرووداوەكە دەستی پیكردوە.
PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket