riklam

زوبەیعی پيلانداڕێژەری تەقینەوە خوێناوییەكەی بەغدا كێیەو چیكردوە؟

کوردستان 09:40 PM - 2021-10-18

بەڕێوەبەرایەتی گشتی دژەتیرۆر لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە كە پيلانداڕێژەری تەقینەوە خوێناوییەكەی ساڵی 2016ی كەڕادە لەبەغدا كە ئێوارەی ئەمڕۆ دەستگیركردنی راگەیەنرا بەرپرسە لە شەهیدكردنی سەدان هاووڵاتی عیراق.

بەپێی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشێتید پرێسی ئەمریكی؛ لەزاری بەرپرسانی هەواڵگری عیراقەوە بڵاویانكردوەتەوە، زوبەیعی بەرپرسی یەكەمی تەقینەوەكەی كەرادەیە كە بووە هۆی كوژرانی نزیكەی 300 كەس و برینداربوونی 250 كەسی دیكە.  

لەبارەی ئۆپەراسیۆنی دەستگیركردنەكەیەوە، ئاژانسە ئەمریكییەكە ئەوەی گواستوەتەوە: زوبەیعی هاووڵاتییەكی عیراقییەو لەئۆپراسیۆنێكی ئاڵۆزدا بەهاوكاری لەگەڵ وڵاتێكی دراوسێ كە ناوی نەهێنراوە دەستگیركراوە، ئەوەش دوای چەند مانگێك لە چاودێریكردنی بەشێوەیەكی وردو دوو رۆژ لەمەوبەر گواستراوەتەوە عراق.

زوبەیعی  29 ساڵ سەر بەڕێكخراوی قاعیدە بووەو لە زیندانی كروبەر لای ئەمریكییەكان زیندانی بووە تا ساڵی 2008، پاشان لە زیندانی ئەبوغرێب لەساڵی 2013 هەڵهاتوەو پەیوەندیكردوە بەداعشەوە.  
بەشێك لە كردەوە تیرۆرستییەكانی بەوتەی شارەزای هەواڵگری و ئاسایش (فاضل ابو رغیف) :

- تەقینەوەكەی كەرادە
- تەقینەوەكەی بازاری عەرەبیی
- تەقاندنەوەی باڵەخانەی پارێزگای بەغداد
- بەرپرسی تیرۆركردنەكانی كەرخ بووە
- بەرپرسی سوپای عەسر بووە
- بەرپرسی كەتیبەی بیلاوی
- بەرپرسی تەقینەوەكان بووە
- بەرپرسی گروپە تیرۆرستییەكانی ناوچەی موتبیجە بووە
- بەرپرسی گروپە تیرۆرستییەكانی دیالە بووە
- بەرپرسی گواستنەوەی خۆكوژەكان بووە
- بەرپرسی لەسێدارەدانی هاووڵاتیانی بێتاوان بووە
- چەندین بۆمب و تەقینەوەی لە ساڵەكانی ٢٠١٦ و ٢٠١٧ گواستوەتەوە.
- بەرپرسی گواستنەوەی ئۆتۆمبیلە بۆمبڕێژكراوەكان بووە

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket