riklam

وەزیری سامانە سروشتیەكان: بە بەنزینی بەغدا قەیرانەكە چارەسەر دەكەین

کوردستان 06:57 PM - 2021-10-18

وەزیری سامانە سروشتییەكانی حكومەتی هەرێم رایگەیاند: لەگەڵ وەزیری نەوتی عیراق گەیشتوونەتە رێككەوتن تا بەغدا رۆژانە ملیۆنێك لیتر بەنزین بۆ هەرێم بنێرێت و قەیرانی كەمی سوتەمەنی پێ چارەسەر بكەن.

هەر لەدوای كۆتایهاتنی كۆبوونەوەی لەگەڵ ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی فیدراڵدا، كەمال ئەتروشی  وەزیری سامانە سروشتییەكان حكومەتی هەرێم لەمیانی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وەزارەتی نەوتی فیدڕاڵ بەڵێنیان داوە رۆژانە یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتر بەنزین رەوانەی هەرێم بكەن.

ئاماژەشی بەوەدا هەروەها رێككەوتوون كە بەغدا رۆژانە 150 هەزار لیتر نەوتی سپی رەوانەی هەرێم بكات و بەسێ‌ قۆناغ و بەنرخی 400 دینار (27 سەنت)بۆ هەر لیترێك.

راشیگەیاند: گرفتی كورتهێنان لە بەرهەمهێنانی سووتەمەنی لەهەرێم هونەرییەو هۆكارەكەشی دەگەڕێتەوە بۆ لەكاركەوتنی وێستگەی پاڵاوتنی بازیان، بۆ چارەسەركردنی ئەو گرفتە لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەحكومەتی فیدڕاڵی رێككەوتن ئەو كەموكوڕییە هونەرییە لە وێستگەكەدا چاك بكەن.

جێی ئاماژەیە، ماوەی چەند هەفتەیەكە هەرێمی كوردستان رووبەڕووی كەمی سووتەمەنی بۆتەوەو بەهۆیەوە نرخی سەرجەم سووتەمەنییەكان بەرزبوونەوە، بەشێوەیەك یەك لیتر نرخی بەنزین گەیشتۆتە 1000 دینار (70 سەنت) كە پێشتر بەنرخی 750 دینار (55سەنت) دەفرۆشرا.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket