riklam

پرسه‌نامه‌ی بافڵ تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی حاجی مسته‌فا حاجی كوێخای كۆیلێ

پرسەنامە 06:28 PM - 2021-10-18

بۆ كۆچی دوایی حاجی مسته‌فا حاجی كوێخای كۆیلێ، بافڵ تاڵه‌بانی ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵ‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

خانه‌واده‌ی حاجی مسته‌فا حاجی كوێخای كۆیلێ

به‌داخ و خه‌مێكی قوڵه‌وه‌، ھه‌واڵی كۆچی دوایی تێكۆشه‌ری دێرین و كه‌سایه‌تی دیاری باڵه‌كایه‌تی (حاجی مسته‌فا حاجی كوێخای كۆیلێ) برای هه‌ردوو شه‌هیدی فه‌رمانده‌ (برایمی حاجی كوێخا) و (ره‌سوڵی حاجی كوێخا)مان پێگه‌یه‌شت.

خوالێخۆشبوو جگه‌له‌وه‌ی تێكۆشه‌ر و كه‌سایه‌تییه‌كی دیاربوو له‌خه‌باتی گه‌لی كوردیشدا بنه‌ماڵه‌كه‌یان نموونه‌ی به‌رزی خه‌بات و قوربانیدانن، بۆیه‌ له‌ده‌ستدانی تێكۆشه‌رێكی وه‌ھا جێی نیگه‌رانیمانه‌و خۆمان به‌ به‌شداری ماته‌م و خه‌متان ده‌زانین و له‌خوای گه‌وره‌ش داواكارین گیانی كۆچكردوو به‌ به‌ھه‌شتی به‌رین شاد بكات و دڵئارامیش به‌ھه‌موولایه‌ك ببه‌خشێت.

بافڵ تاڵه‌بانی
ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket