riklam

كازمی ده‌ستگیركردنی به‌رپرسی یه‌كه‌می ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ی راگه‌یاند

عیراق 06:19 PM - 2021-10-18

مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكومه‌تی فیدڕاڵ ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 18ی تشرینی یه‌كه‌می 2021 رایگه‌یاند كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان توانییان ئه‌و تیرۆرسته‌ ده‌ستگیربكه‌ن كه‌ به‌رپرس بوو له‌ ته‌قینه‌وه‌ خوێناوییه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌.

كازمی له‌تویتێكدا له‌ئه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر راشیگه‌یاند: پاش تێپه‌ڕبوونی زیاتر له‌ پێنج ساڵ به‌سه‌ر تاوانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌ كه‌ ژانی خسته‌ دڵی هه‌موو هاووڵاتییه‌كی عیراقییه‌وه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌ قاره‌مانه‌كانمان دوای به‌دواداچوونێكی ئاڵۆزی هه‌واڵگریی له‌ده‌ره‌وه‌ی عیراق، توانییان تیرۆرست غه‌زوان ئه‌لزه‌وبه‌عی كه‌ به‌ (ئه‌بو عوبه‌یده‌ی به‌غدا) ناسراو بوو ده‌ستگیر بكه‌ن كه‌ به‌رپرسی یه‌كه‌م بوو له‌م تاوانه‌و چه‌ندین تاوانی تر.

كازمی جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ لێپرسینه‌وه‌ له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی تێوه‌گلاون له‌خوێنی رۆڵه‌كانمان ئه‌ركێكی نیشتمانییه‌و كه‌مته‌رخه‌می تێدا ناكه‌ین، هه‌روه‌ها پێشبڕكێیه‌ك بۆ بنیاتنانی مۆنۆمێنتێك رێكده‌خه‌ین بۆ زیندووڕاگرتنی قوربانیانی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی كه‌ڕاده‌، ئه‌مه‌ش به‌شێكه‌ له‌وه‌فاداریی بۆ سه‌رجه‌م قوربانیی عیراقییه‌كان.

سه‌رۆك وه‌زیران هه‌ر له‌په‌یامه‌كه‌یدا كه‌ به‌زمانی كوردی نوسیویه‌تی جه‌ختیكردۆته‌وه‌ "مافیك داواكاری له‌پشت بێت نافه‌وتێت".

جێی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه‌ سه‌ر له‌به‌یانی رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 3ی ته‌مووزی 2021 زنجیریه‌ك ته‌قینه‌وه‌ی خۆكوژی له‌به‌غدای پایته‌خت روویانداو دیارترینیان ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ بوو كه‌ له‌ناوچه‌ی كه‌راده‌ روویداو زیاتر له‌ 324 كه‌س شه‌هید بوون و 250 كه‌سی دیكه‌ش بریندار بوون.

PUKmedia به‌دواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket