}

بافڵ تاڵه‌بانی: رێگا ناده‌ین یاساشكێنان به‌ناوی ھه‌ر پاساوێكه‌وه‌ داڵده‌بدرێن

کوردستان 04:16 PM - 2021-10-18

بافڵ تاڵه‌بانی، ھاوسه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ده‌باشان پێشوازیكرد له‌ خانه‌واده‌ی (ھه‌ڤاڵ محه‌مه‌د كاكه‌ خان)، كارمه‌ندی سیكیوریتی یه‌كێك له‌ پرۆژه‌كانی نیشته‌جێبوون له‌ سلێمانی، كه‌ له‌ چه‌ند رۆژی رابردودا به‌ ناحه‌ق كوژرا.

له‌ دیدارێكدا بافڵ تاڵه‌بانی وێڕای ده‌ربڕینی ھاوخه‌می و سه‌ره‌خۆشی بۆ خانه‌واده‌ی كۆچكردوو پێیڕاگه‌یاندن ئه‌م رووداوه‌ دڵته‌زێنه‌ مایه‌ی نیگه‌رانی قوڵی بووه‌، چونكه‌ گه‌نجێك له‌پێناو بژێوی ژیانی ئه‌ركی سه‌رشانی خۆی به‌جێده‌گه‌یاند و به‌شداربووه‌ له‌پاراستنی ئارامی شار، به‌ڵام به‌داخه‌وه‌ به‌وشێوه‌ نامرۆڤانه‌یه‌ ژیانی گه‌نجێك كه‌ له‌سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیدابوو كوژێنرایه‌وه‌ و دڵنیایكردنه‌وه‌ ئه‌نجامده‌رانی ئه‌م تاوانانه‌ به‌ھیچ شێوه‌یه‌ك مایه‌ی لێخۆشبوون نین.

بافڵ تاڵه‌بانی روونیشیكرده‌وه‌ پشتگیری له‌ھیچ تۆمه‌تبارێك ناكات و رێگاش نادات یاساشكێنان به‌ناوی ھه‌ر پاساوێكه‌وه‌ داڵده‌بدرێن، له‌ یه‌كێتیش ھه‌ر كه‌سێك له‌ ھه‌ر پله‌و پۆست و به‌رپرسیارێتییه‌كدا بێت و تێوه‌گلابێت به‌ یاساشكێنی، به‌توندترین شێوه‌ رووبه‌ڕووی ده‌بینه‌وه‌ و راپێچی به‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری ده‌كه‌ین، چونكه‌ ھیچ كه‌سێك نابێت له‌سه‌روو یاساوه‌ بێت و ئه‌م ئارامییه‌ی ھه‌یه‌ پارێزگاری لێده‌كه‌ین و به‌ كرده‌وه‌ش سه‌لماندوومانه‌ ئارامی و ئاسایش لامان ھێڵی سووره‌.

بافڵ تاڵه‌بانی وتیشی له‌مه‌ودوا یه‌كێتی پارێزه‌ری پاراستنی مافخوراوان ده‌بێت و داكۆكیكاری سه‌رسه‌ختی جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كانی دادگاكانیش ده‌بین و ئه‌م نیه‌ته‌ ئه‌ركی ئێمه‌یه‌ وه‌ جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket