riklam

كۆمسیۆن: سبه‌ینێ دواین مۆڵه‌ته‌ بۆ تانه‌دان له‌ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن

عیراق 03:14 PM - 2021-10-18

كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی ھه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق رایگه‌یاند، سبه‌ی سێشه‌ممه‌ 19-10-2021، دواین مۆڵه‌ته‌ بۆ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌ش بكه‌ن .

عیماد جه‌میل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یاندنی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نوسیدا راگه‌یاند: سبه‌ی ئه‌و واده‌یه‌ كۆتایی دێت كه‌ بۆ تانه‌ی لایه‌نه‌كان دیاریكرابوو سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامه‌ به‌راییه‌كانی ھه‌ڵبژاردنه‌كان.

راشیگه‌یاند: له‌ماوه‌ی 10 رۆژدا ده‌سته‌ی دادوه‌ریی بۆ ھه‌ڵبژاردنه‌كان به‌ تانه‌كاندا ده‌چێته‌وه‌، له‌كۆتاییشدا ناوی ئه‌ندامانی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مان راده‌گه‌یه‌نرێت.

PUKmedia كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket