riklam

ھه‌وڵه‌كانی سه‌در بۆ پێكھێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ی په‌رله‌مان به‌رده‌وامه‌

عیراق 03:00 PM - 2021-10-18

سه‌در له‌ به‌غدایه‌ و سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌ت ده‌كات، بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دانوستانه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌ت، موقته‌دا سه‌در رابه‌ری ره‌وتی سه‌در گه‌یشته‌ به‌غدا.

ریاز مه‌سعودی ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه‌ سه‌ر به‌ ره‌وتی سه‌دره‌ له‌ لێدوانێكی رۆژنامونووسیدا رایگه‌یاندوه‌، ره‌وته‌كه‌یان به‌رده‌وامه‌ له‌ ھه‌وڵه‌كانی بۆ دروستكردنی ھاوپه‌یمانی و پێكھێنانی گه‌وره‌ترین كوتله‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران تا بتوانن به‌ زوترین كات حكومه‌تی داھاتوو پێكبھێنن. 

ھه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش موقته‌دا سه‌در گه‌یشتوه‌ته‌ به‌غدا تا له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كاندا كۆببێته‌وه‌ و خۆی سه‌رپه‌رشتی دانوستانه‌كانی پێكھێنانی حكومه‌ت بكات. 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌، ره‌وتی سه‌در پلانی روونی بۆ قۆناغی داھاتوو ھه‌یه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket