riklam

ئێران: له‌ چه‌ند رۆژی داھاتودا دانوستانه‌كانی ڤیه‌ننا ده‌ستپێده‌كاته‌وه‌

جیهان 02:41 PM - 2021-10-18

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ڵێت، دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌ ڤیه‌ننا له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داھاتوودا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.

سه‌عید خه‌تیب زاده‌ وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران رایگه‌یاند، تاران ھیچ مه‌رجێكی پێشوه‌خت بۆ ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی دانوستانه‌كان دانانێن و نابێت كات به‌فیڕۆ بدرێت، له‌ چه‌ند رۆژی داھاتووشدا دانوستانه‌ ئه‌تۆمییه‌كان له‌ ڤییه‌نا ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌.  

وتیشی، ئێران ده‌یه‌وێت حكومه‌ته‌كه‌ی جۆ بایدن له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی دۆناڵد تره‌مپ جیاواز بێت و سزاكان ھه‌ڵبگرێت.

پێشتریش وه‌حید جه‌لال زاده‌ سه‌رۆكی لیژنه‌ی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له‌ په‌رله‌مانی ئێران له‌ زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی رایگه‌یاندبوو، دانوستانه‌كان له‌و خاڵه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ تره‌مپ لێی كشاوه‌ته‌وه‌. 
وتیشی، دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی ئه‌وروپا ده‌بێت و ئه‌گه‌ر ئه‌مریكاش بیه‌وێت به‌شدار بێت، پێویسته‌ سزاكان ھه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket