riklam

پرسه‌نامه‌ی قوباد تاڵه‌بانی بۆ كۆچی دوایی حاجی مسته‌فا حاجی كوێخا كۆڵه‌یی

پرسەنامە 02:11 PM - 2021-10-18

بۆ كۆچی دوایی حاجی مسته‌فا حاجی كوێخا كۆڵه‌یی، قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌ڕێزان خێزان و خانه‌واده‌ی كۆچكردوو (حاجی مسته‌فا حاجی كوێخا كۆیله‌یی)*
 
به‌بیستنی هه‌واڵی كۆچی دوایی (حاجی مسته‌فا حاجی كوێخا كۆیله‌یی)، دڵگران و نیگه‌ران بووین.

حاجی مسته‌فا حاجی كوێخا كۆیله‌یی یه‌كێك بوو له‌تێكۆشه‌ره‌ دیاره‌كانی رۆژگاری سه‌ختی خه‌بات و برای هه‌ردوو شه‌هیدان برایم و ره‌سول و لیوا موراد و باوكی عه‌مید عه‌بدولواحید بوو.

به‌م بۆنه‌ خه‌مناكه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌خۆتان و خانه‌واده‌ سه‌ربه‌رزه‌كه‌تان ده‌كه‌م و خۆم به‌ هاوبه‌شی خه‌متانم ده‌زانم، هیوادارم ئه‌مه‌ دوا خه‌م و په‌ژاره‌تان بێت.
خوای گه‌وره‌ سه‌بوریی و دڵنه‌وایی به‌هه‌موو لایه‌ك ببه‌خشێت، جێگای كۆچكردووش به‌هه‌شتی به‌رین بێت.

انا لله وانا الیه‌ راجعون

قوباد تاڵه‌بانی
جێگری سه‌‌رۆكی ئه‌‌نجومه‌‌نی وه‌‌زیران
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket