riklam

تاران.. وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان كۆدەبنەوە

جیهان 11:20 AM - 2021-10-18

بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەفغانستان وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان لە تارانی پایتەختی ئێران كۆدەبنەوە.

لەوبارەیەوە سەعید خەتیب زادە وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران  بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18-10-2021 لە كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: لەچەند ڕۆژی داهاتوودا لە تاران وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی دراوسێی ئەفغانستان بەمەبەستی تاوتوێكردنی بارودۆخی ئەفغانستان كۆبوونەوەیەكی یەك ڕۆژە ڕێكدەخرێت.

خەتیب زادە سەبارەت بە گفتوگۆكانی نێوان ئێران و وڵاتانی ئەوروپی لەبارە بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران ڕایگەیاند: لە چەند ڕۆژی داهاتوودا گفتوگۆكان لە برۆكسێل دەستپێدەكاتەوە و چونكە ئەمریكا بەشداری كۆبوونەوەكە نییە، تاران هیچ مەرجێكی نییە بۆ گفتوگۆكان.

لەبارەی گفتوگۆكانی نێوان ڕیاز و تارانیش، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند: گفتوگۆكان رێزدارانە و جیدی بەڕێوە دەچن. 

PUKmedia  ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket