}

داقوق.. تیرۆرستانی داعش هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر چه‌ند هاووڵاتییه‌ك

کوردستان 07:41 PM - 2021-10-16

تیرۆرستانی داعش له‌ سنووری چه‌می رۆخانه‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق هێرش ده‌كه‌نه‌ سه‌ر كۆمه‌ڵێك هاووڵاتی و سێ ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتییانه‌ ده‌سوتێنن.

ئیدریس حاجی عادل جێگری مه‌ڵبه‌ندی 2 ی كه‌ركوكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 16-10-2021، دوای ئه‌وه‌ی چه‌ند هاووڵاتییه‌ك له‌ سنووری چه‌می رۆخانه‌ی سه‌ربه‌ قه‌زای داقوق به‌مه‌به‌ستی داربڕین بۆ دروستكردنی خه‌ڵوز روو له‌ دارستانی ناوچه‌كه‌ ده‌كه‌ن له‌و كاته‌دا تیرۆرستانی داعش هه‌ڵده‌كوتنه‌ سه‌ریان، به‌ڵام ئه‌و هاووڵاتییانه‌ توانیویانه‌  هه‌ڵبێن و خۆیان له‌ده‌ست تیرۆرسته‌كان ده‌رباز بكه‌ن.

راشیگه‌یاند: تیرۆرسیته‌كان له‌كاتی هێرشه‌كه‌یاندا 3 ئۆتۆمبێلی ئه‌و هاووڵاتییانه‌یان سوتاندووه‌و دواتر به‌ره‌و شوێنێكی نادیار هه‌ڵاتوون.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، هه‌ردوای ئه‌و رووداوه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی سوپای عیراق بۆردومانی ناوچه‌كه‌یان كردووه‌.

PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket