}

كۆمسیۆن ئه‌نجامی كۆتایی راده‌گه‌یه‌نێت

عیراق 06:55 PM - 2021-10-16

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند، بڕیاره‌ ئه‌مشه‌و كۆتا ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان رابگه‌یه‌نرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌، عیماد جه‌میل ئه‌ندامی تیمی راگه‌یاندن له‌كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌میانی لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ PUKmedia رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ كۆتایی به‌ پرۆسه‌ی ئه‌ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كان هاتووه‌و راشیگه‌یاند، ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی ئه‌مساڵ 2021 ، ئه‌مشه‌و راده‌گه‌یه‌نرێت.

له‌لایه‌كی تره‌وه‌، سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند، له‌هه‌ردوو گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و ته‌حریر هه‌روه‌ها له‌هه‌ندێك ناوچه‌ی سه‌عدون و ناوه‌ندی به‌غدای پایته‌خت هێزێكی ئه‌منی زۆر بڵاوه‌ی پێكراوه‌و جه‌ختیشی كرده‌وه‌ پێش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژارده‌كان رابگه‌یه‌نرێت، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خراونه‌ته‌ حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌، هه‌ر دوای 24 سه‌عات له‌كۆتایهاتنی پرۆسه‌كه‌، كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجامه‌ سه‌ره‌تاییه‌كانی راگه‌یاندو جارێكی تریش به‌ئاماده‌بوونی چاودێران به‌مه‌به‌ستی دڵنیابوون له‌ئه‌نجامه‌كان ئه‌ژماردن و جیاكردنه‌وه‌ی ده‌نگه‌كانیان به‌ده‌ستی ئه‌نجامدرایه‌وه‌.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket