}

فه‌ره‌نسا.. یادی تیرۆركردنی مامۆستایه‌ك ده‌كرێته‌وه‌

جیهان 06:11 PM - 2021-10-16

ئه‌مڕۆ  شه‌ممه‌ 16/10/2021 ساڵێك تێپه‌ڕی به‌سه‌ر جیاكردنه‌وه‌ی سه‌ری ( سامۆییل پاتی ) مامۆستای مێژوو جوگرافیا له‌ له‌شی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر دڕندانه‌، كه‌ تاوانه‌كه‌ له‌لایه‌ن  خوێندكارێكی خۆیه‌وه‌ دوای ته‌واوبوونی  ده‌وام له‌نزیك خوێندگاكه‌ی، به‌ چه‌قۆ سه‌ری بڕی .

دوو رۆژه‌  له‌ فه‌ره‌نسا مه‌راسیمی رێزلێنان و وه‌فا بۆ ئه‌و مامۆستایه‌ ده‌ستیپێكردوه‌ ، سه‌ره‌تا له‌ هه‌موو خوێندگه‌كاندا ساتێك وه‌ستان و بێده‌نگی ته‌رخانكرا له‌هه‌موو پۆله‌كاندا ، هه‌روه‌ها هاوپیشه‌ مامۆستاكانی چه‌ند كاتێكیان ته‌رخان كرد بۆ باس له‌هۆكاری سه‌ربڕینی( سامۆییل پاتی ) و باسی ئازادی و ئازادی ڕاده‌ڕبڕینیان بۆ خوێندكاران كرد  ، هه‌روه‌ها له‌ په‌رله‌مانی فه‌ره‌نساش ساتێكی بێده‌نگی و ماته‌مینی ته‌رخانكرا بۆ رێز و وه‌فا بۆ ئه‌و مامۆستایه‌، وه‌زیری په‌روه‌رده‌ش به‌نیازه‌ له‌هه‌موو خوێندنگای ناوه‌ندی و ئاماده‌یی له‌ فه‌ره‌نسا، هۆڵێك به‌ ناوی ئه‌و پامۆستایه‌وه‌ وه‌ك ڕێزێك ناو بنێت.

كورته‌ی ئه‌و كاره‌ساته‌ی ساڵێك پێش ئێستا ...
( سامۆییل پاتی ) ته‌مه‌ن 47 ساڵان ، له‌ یه‌كێك له‌ وانه‌كانیا ، باسی ئازادی و دیمووكراسی و گیانی له‌خۆبووردن و ئازادی ڕاده‌ڕبڕینی بۆ خوێندكاران كردبوو ، وه‌ك نموونه‌ش باسی له‌ وێنه‌ كاریكاتۆریه‌كانی شاری ئبدۆی وه‌ك بیرهێنانه‌وه‌یه‌ك هێنابوه‌وه‌  له‌گه‌ڵ دووباره‌ نیشاندانی وێنه‌ی كاریكاتۆری ( پێغه‌مبه‌ر ) كه‌ له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووس شارڵی وێنه‌ی كێشرابوو، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2015 هێرشیانكرده‌ سه‌ر باره‌گاكه‌یان و به‌ ده‌یان ڕۆژنامه‌ نووسیان شه‌هید كرد .
له‌ رۆژی 16/10/2020 دا دوای ته‌واو بوونی ده‌وام ، له‌نزیك خوێندنگاكه‌یان ،یه‌كێك له‌ خوێندكاره‌كانی به‌ناوی ( عبدالحق ئانزۆرۆڤ)  ته‌مه‌ن 18 ساڵ  به‌ ڕه‌گه‌ز چیچانی و په‌ناهه‌نده‌ی سیاسی، سه‌ری مامۆستاكه‌ی له‌ له‌شی جیاكرده‌وه‌ ، هه‌ر پاش ماوه‌یه‌ك هێزه‌ ئه‌منیه‌كان گه‌یشتنه‌ شوێنی ڕوداوه‌كه‌ و هه‌وڵی گرتنی ئه‌و تیرۆریستیه‌یان دا، به‌ڵام  پاش به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌یه‌كی زۆر، پۆلیس ناچار بوو ته‌قه‌ی لێبكات و بیكوژێت .
رۆژێك دوای ئه‌م ڕووداوه‌،  تۆڕێك له‌ تیرۆرستان ئاشكرا بوون كه‌ په‌یوه‌ندیان به‌و تیرۆره‌وه‌ هه‌بوه‌و بانگ كران بۆ لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ لایه‌ن پۆلیس ،له‌وانه‌ ( چنینه‌ و سیفریوی) ته‌مه‌ن 61 ساڵ ، ئه‌م دوو پیاوه‌ به‌ ته‌مه‌نه‌ سه‌ر به‌تۆڕێك تیرۆریستی بوون هه‌ر ئه‌مانیش بوون ئه‌و مامۆستایه‌یان ده‌سنیشان كردوه‌ بۆ كوشتن و گرته‌ ڤیدوێی پرۆپاگه‌نده‌و هانده‌ر بۆ تیرۆریان بڵاوكردۆته‌وه‌ ، له‌گه‌ڵ ئه‌مانیشا دوو خوێندكاری ناوه‌ندی ، ته‌مه‌ن 14 و 15 ساڵان و هه‌روه‌ها دوو براده‌ری  عه‌بدولخالق  به‌ ناوه‌كانی ( نه‌عیم بی ، عه‌زیم ) هه‌موو ئه‌مانه‌ له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و له‌ ژێر لێكۆڵینه‌وه‌دان و دادگایی ده‌كرێن . 
ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ، له‌  بینای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌، وه‌ك رێزێك و وه‌فایه‌ك بۆ ( سامۆییل پاتی) سه‌رۆكی حكومه‌ت و وه‌زیری په‌روه‌رده‌، په‌رده‌یان له‌سه‌ر تابلۆیه‌ك هه‌ڵدایه‌وه‌، كه‌ تێیدا به‌ شێوه‌ی هه‌ڵكۆڵین  نوسراوه‌  ،،،  ( سامۆییل پاتی ) مامۆستای مێژوو ، جوگرافیا  و په‌روه‌رده‌ی مه‌ده‌نی ، شه‌هید كرا به‌ده‌ستی تیرۆرستێكی ئیسلامی ، چونكه‌ وانه‌ی فێركردنی نرخ و به‌های كۆماری وتۆته‌وه‌ كه‌ بریتیه‌ له‌ ئازادی و ئازادی ڕاده‌بڕین .

بڕیاریشه‌ سبه‌ینێ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 17/10/2021 سه‌رۆك كۆماری فه‌ره‌نسا ، ئیمانیول ماكرۆن پێشوازی له‌ خانه‌واده‌ی ئه‌و مامۆستایه‌ بكات له‌ كۆشكی له‌لیزێ، وه‌ك رێز و وه‌فایه‌ك بۆ كوڕه‌كه‌یان كه‌ هیچ تاوانێكی نه‌كردوه‌ جگه‌ له‌ خزمه‌تی وڵاته‌كه‌ی .

PUKmedia حه‌مه‌ عوسمان/  فه‌ره‌نسا

 سه‌رچاوه‌ / میدیاكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket