}

به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت هاوسه‌نگی دارایی بۆ عیراق ده‌گێڕێته‌وه‌

عیراق 06:07 PM - 2021-10-16

په‌یمانگه‌ی پاره‌داركردنی نێوده‌وڵه‌تی ده‌ڵێت، زۆرینه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان سوودمه‌ندن و ته‌ئكیدده‌كاته‌وه‌، كه‌ عیراق پێویستی به‌وه‌یه‌ نرخی نه‌وت 62 دۆلار بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ساڵی داهاتوو هاوسه‌نگی دارایی به‌دی بهێنێت.

په‌یمانگه‌ی پاره‌داركردنی نێوده‌وڵه‌تی له‌ راپۆرتێكدا رایگه‌یاندووه‌، هه‌موو وڵاتانی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كان سوودمه‌ندن و  ده‌توانن كورتهێنانی بودجه‌ پربكه‌نه‌وه‌ و هاوسه‌نگی دارایی به‌دی بهێنن.

راپۆرته‌كه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌كردوه‌، وڵاتێكی وه‌ك عیراق كه‌ دووه‌م گه‌وره‌ هه‌نارده‌كاری نه‌وته‌ له‌ رێكخراوی ئۆپیك پێویستی به‌وه‌یه‌ ساڵی 2022 نرخی به‌رمیلێك نه‌وت 62 دۆلار بێت بۆ ئه‌وه‌ی هاوسه‌نگی دارایی به‌دی بهێنێت و كورتهێنانی له‌ بودجه‌دا نه‌بێت، ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ بۆ ئه‌مساڵ پێویستی به‌وه‌یه‌ نرخی نه‌وت 63 دۆلار بێت.

PUKmedia ئاژانسه‌كان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket