}

داوای ھه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردن ده‌كرێت

عیراق 05:57 PM - 2021-10-16

به‌ره‌ی نیشتمانی عیراق داوا ده‌كات دان به‌ ئه‌نجامی ھه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا نه‌نرێت.

به‌ره‌ی نیشتمانی عیراق له‌ كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، رێژه‌ی به‌شداریكردن له‌ ھه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران له‌نێوان له‌12% بۆ 19%دا بووه‌، بۆیه‌ داوا له‌ دادگای باڵا فیدراڵی ده‌كه‌ن ئه‌نجامه‌كانی ئه‌و ھه‌ڵبژاردنه‌ قبوڵ نه‌كات و ھه‌ڵیبوه‌شێنێته‌وه‌.

ئه‌و به‌ره‌یه‌ ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌بن به‌ به‌شێك له‌م ھه‌ڵبژاردنه‌ و ھاووڵاتیان بێھیوا نه‌كه‌ن، بایكۆتی ھه‌ڵبژاردنیان كردووه‌.

ھه‌ر له‌و كۆنفرانسه‌ رۆژنامه‌وانییه‌دا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌رۆكی به‌ره‌ی نیشتمانی رایگه‌یاند، ھۆكاری به‌شدارینه‌كردنیان له‌ ھه‌ڵبژاردن به‌ھۆی گه‌نده‌ڵی ئیداری و دارایی و ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كییه‌وه‌ بووه‌.

PUKmedia راگه‌یاندنه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket