}

وه‌زیری بازرگانی: زیاتر له‌ 30 هه‌زار هه‌لی كارمان ره‌خساندوه‌

کوردستان 04:21 PM - 2021-10-16

وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، گرفت و ئاسته‌نگی زۆر له‌به‌رده‌م پێشخستنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، داواشی له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد هه‌وڵی زیاتر بدات و هاوكاری زیاتری وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان بكات، بۆئه‌وه‌ی  حكومه‌ت ته‌نیا پشت به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستێت له‌وانه‌ نه‌وت. 

كه‌مال موسلیم وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی هه‌رێم به‌ رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند: له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵدراوه‌ په‌ره‌ به‌زیادكردنی سه‌رچاوه‌كانی داهات بدرێت، به‌تایبه‌تی له‌رووی پیشه‌سازی و كشتوكاڵ و گه‌شتیاری.

وتیشی: ئێمه‌ له‌وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌رێم به‌هۆی ئه‌و ئاسته‌نگ و گیروگرفتانه‌ی هه‌مانه‌، نه‌مانتوانیوه‌ كه‌رتی پیشه‌سازی وه‌كو پێویست په‌ره‌ پێبده‌ین ، ته‌نانه‌ت له‌ئاست وڵاتانی دراوسێشدانین.
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ وه‌زیری ناوبراو داوای له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرد هه‌وڵی زیاتر بدات و هاوكاری زیاتری وه‌زاره‌ته‌ په‌یوه‌نداره‌كان بكات، بۆئه‌وه‌ی كه‌رتی پیشه‌سازی به‌ره‌و پێش بچێت و  حكومه‌ت ته‌نیا پشت به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات نه‌به‌ستێت كه‌ ئه‌مڕۆ بۆته‌ نه‌وت.
ئه‌وه‌شی خسته‌روو:  هه‌ر وڵاتێك به‌ته‌نیا پشت به‌یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات ببه‌ستێ زیانی زۆری به‌رده‌كه‌وێ، به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی تاكه‌ سه‌رچاوه‌یان نه‌وته‌.

پێشیوایه‌: راسته‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن به‌نه‌وت بۆ ماوه‌یه‌ك ده‌بنه‌ خاوه‌ن داهاتێكی زۆر، به‌ڵام له‌گه‌ڵ هه‌ر دابه‌زینێكی نرخی نه‌وت ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ خاڵی سه‌ره‌تا.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان له‌كاتی ئێستا له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی  هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌ چوارهه‌زار مۆڵه‌تی دامه‌زراندنی كارگه‌ی جۆراوجۆر  دراوه‌ و به‌هۆیه‌وه‌ زیاتر له‌ 30هه‌زار هه‌لی كاری ره‌خساندووه‌.
 
PUKmedia  ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket