}

ئه‌مڕۆ له‌مێژوودا

جیهان 08:20 AM - 2021-10-16

16 ی ئۆكتۆبه‌ر

رووداوه‌كان…
1066 .. ویلیامی فاتیح دۆقی نۆرماندی هه‌ره‌سی هێنا به‌ هارۆلد جودوینسۆن، مه‌لیكی ئینگلته‌ره‌ له‌ رووداوی (هاستنجر) و خۆی راگه‌یاند وه‌ك پاشای ئینگلته‌ره‌.
1793 .. له‌سێداره‌دانی شاژن (ماری ئه‌نوانێت) ژنی لویسی شانزه‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه‌ به‌ تۆمه‌تی ناپاكی.
1924 .. هێزه‌كانی سعودیه‌ رۆشتنه‌ ناو شاری مه‌ككه‌ دوای كشانه‌وه‌ی شه‌ریف حسێن بۆ شاری جدده‌.
1925 .. ئه‌نجومه‌نی كۆمه‌ڵه‌ی گه‌لان بڕیاریدا به‌ لكاندنی باشوری كوردستان به‌ شانشینی عیراقه‌وه‌
1930 .. ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی شانشینی عیراق بڕیاری راگه‌یاندنی سه‌ركوتكردنی (شێخ مه‌حمود)ی ده‌ركرد.
1933 .. مه‌لیك فوئاد به‌یاننامه‌یه‌كی مۆركرد سه‌باره‌ت به‌ دامه‌زراندن و دروستكردنی كۆڕی زمانی عه‌ره‌بی له‌ قاهیره‌.
1945 .. دامه‌زراندنی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ/فاو.
1946.. له‌سێداره‌دانی 10 تاوانباری جه‌نگی دووه‌می جیهانی دوای تۆمه‌تباركردنیان له‌ لایه‌ن دادگای نۆریمبێرگ.
1948.. وڵاتی ئه‌وروپی پرۆژه‌ی (مارشاڵ)یان مۆركرد كه‌ بریتی بوو له‌ هاوكاری ئابووری گه‌وره‌ له‌ لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌رله‌نوی بنیاتنانه‌وه‌ی ئه‌وروپا دوای جه‌نگی دووه‌می جیهانی.
1949 .. كۆتایی هاتن به‌ جه‌نگی ناوخۆیی له‌ یۆنان.
1965 .. سه‌رۆكی تونس (حه‌بیب بورقێبه‌) پێشنیاری كردنه‌وه‌ی دانوستانی راسته‌وخۆی كرد له‌ نێوان ئیسرائیلیه‌كان و فه‌له‌ستینیه‌كاندا.
1967 .. رێپێوانی ناره‌زایی له‌ 30 شاری ئه‌مریكی بۆ كۆتایی هێنان به‌ شه‌ڕی دژ به‌ ڤیه‌تنام.
1970 ..محه‌مه‌د ئه‌نوه‌ر سادات به‌ فه‌ڕمی بوو به‌ سه‌رۆكی میسر  دوای جه‌مال عه‌بدولناسر.
1978 .. هه‌ڵبژاردنی كاردینال كارول فویتیالا، پاپای كه‌نیسه‌ی كاسۆلیكی، دوای ئه‌وه‌ی ناوی یۆحه‌ننا پۆلسی دووه‌می وه‌رگرت وه‌ك رێزێك بۆ پاپا یۆحه‌ننا پۆلسی یه‌كه‌م، كه‌ ته‌نها ماوه‌ی یه‌ك مانگ پۆستی وه‌رگرت و وه‌فاتیكرد، كه‌ یه‌كه‌مین پاپایه‌ كه‌ ئیتالی نه‌بێت له‌ ساڵی 1522ز وه‌
1986 .. كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی ئیسرائیلی به‌سه‌ر باشوری لوبنانه‌وه‌ و له‌ ناویدا فرۆكه‌وان (رون ئه‌راد)ی تێدابوو.
1989 .. ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی حزبی به‌عس 23 كه‌سیان گوللـه‌ بارانكرد و له‌ گۆڕێكی به‌ كۆمه‌ڵ خرانه‌ ژێر خاكه‌وه‌.
1991 .. سه‌رۆكی ئه‌فغانی سه‌ر به‌ سۆڤیه‌ت محه‌مه‌د نه‌جیبوڵڵا ده‌ستی له‌ پۆسته‌كه‌ی كێشایه‌وه‌.
1992 .. تا 18/10 به‌ستنی كۆنفرانسی یه‌كیه‌تی رووناكبیره‌ نیشتمانیه‌كانی كوردستان له‌ ئه‌وروپا.
1993 .. به‌ستنی كۆنگره‌ی ئازادی، هه‌شته‌مین كۆنگه‌ری یه‌كیه‌تی لاوانی دیموكراتی كوردستان.
1995 .. راگه‌یاندنی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی رژێمی به‌عس له‌ عیراق (سه‌دام حسێن) كه‌ له‌و هه‌ڵبژاردنه‌دا ته‌نها یه‌ك كاندید هه‌بوو كه‌ هه‌ر خۆی بوو.
1998..پۆلیسی سكوتلاند یارد دیكتاتۆری پێشوی چیللی جه‌نه‌رال (ئۆگستۆ بینوشیه‌)ی له‌ له‌نده‌ن ده‌ستگیركرد، كه‌ له‌ ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا نزیكه‌ی 250000 كه‌سی كوشت له‌ گه‌لانی شیلی به‌ تایبه‌تی كۆمۆنیسته‌كان.
2000 .. لوتكه‌ی (شه‌ره‌م ئه‌لشه‌یخ) ده‌به‌سترێت بۆ هێوركردنه‌وه‌ی بارگرژی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست  به‌ ئاماده‌بوونی سه‌رۆكی ئه‌مریكا و میسر و كوفی ئانان و خافێر سۆلانا و عه‌ره‌فات و باراك.
2000 .. ریكخراوی كشتوكاڵی سه‌ر به‌ (UN) له‌ ژێر دروشمی (هه‌زاره‌یه‌كی ئازادكراو له‌ برسێتی) یادی رۆژی خۆراكی جیهانی كرده‌وه‌.
2002 .. كردنه‌وه‌ی كتێبخانه‌ی ئه‌سكه‌نده‌ریه‌ی نوی له‌ میسر.
2003 .. ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی پشتی به‌ پرۆژه‌یه‌كی ئه‌مریكی به‌ست سه‌باره‌ت به‌ هێزێكی فره‌ ره‌گه‌ز له‌ عیراق له‌ ژێر سه‌رپه‌رشتی ئه‌مریكا به‌ بی دیاریكردنی كات بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌روه‌ری بۆ عیراقیه‌كان.
2009 .. ئه‌نجومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤ ده‌نگیدا به‌ ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر راپۆرتی لیژنه‌ی گولدستۆن سه‌باره‌ت به‌و هێرشه‌ی كه‌ ئیسرائیل كردیه‌ سه‌ر به‌ره‌ی غه‌ززه‌ له‌ دیسه‌مبه‌ری ساڵی 2008ز به‌ زۆرینه‌ی 25 ده‌نگ به‌رامبه‌ر به‌ 6 ده‌نگ دژی ئه‌و بڕیاره‌ و 11 وڵاتیش ده‌نگیان نه‌دا
2010 .. سایتی ویكیلێكس نهێنیه‌كانی عیراقی بڵاوكرده‌وه‌.
2012 .. ده‌ستپێكردنی دادگایی (رادوڤان كارادیچ)، له‌ به‌رده‌م دادگای تاوانه‌كانی جه‌نگ له‌ لاهای وه‌ك تاوانباری جه‌نگ، 14 تۆمه‌تی ئاراسته‌كرا دژ به‌ مرۆڤایه‌تی له‌ میانی جه‌نگی بۆسنه‌، له‌وانه‌ قه‌سابخانه‌ی (سربرینیشتا)ی به‌ناوبانگ، كه‌ بووه‌ هۆی قوربانیی هه‌زاران موسڵمانی خه‌ڵكی بۆسنه‌، و راگواستنی ده‌یان هه‌زار كرواتی له‌ هه‌ڵمه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی بۆ دروستكردنی ده‌وڵه‌تی سربیا له‌ بۆسنه‌.
2013 .. كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی نه‌فه‌ر هه‌ڵگر له‌ جۆری ئه‌ی تی ئاڕ 72 له‌ لاوس، كه‌ بووه‌ هۆی مردنی هه‌موو سه‌رنشینه‌كانی، كه‌ 49 كه‌س بوون، له‌ نێویاندا پێنجیان تیمی فڕۆكه‌كه‌ بوون.
 
له‌دایكبوون...
1396 .. ویلیام دی لا بولی، عه‌سكه‌رتاری ئینگلیزی.
1430 .. مه‌لیك جیمسی دووه‌م، مه‌لیكی ئیسكوتله‌نده‌.
1758 .. نوح وبسته‌ر، زانای زمانه‌وانی ئه‌مریكی.
1840 .. كیوتاكا كورودا، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1841 .. ئیتو هیروبومی، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی یابان.
1854 .. ئۆسكار وایلد، شانۆكار و رۆماننوس و شاعیری ئیرله‌ندی.
1854 .. كارل كاوتسكی، فه‌یله‌سوفی ئه‌ڵمانی/چیكی.
1863 .. ئوستن شامبرلین، سیاسه‌تمه‌داری به‌ریتانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1925ز.
1868 .. ئه‌حمه‌د شه‌وقی، شاعیری میسری ناسراو به‌ (ئه‌میری شاعیران).
1886 .. دافید بن گۆریۆن، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
1888.. ئوجین ئونیل، نوسه‌ری ئه‌مریكی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1936ز.
1890 .. مایكل كولینز، سیاسه‌تمه‌داری ئیرله‌ندی.
1894 .. موشیه‌ شاریت، سه‌ره‌ك وه‌زیرانی ئیسرائیل.
1908 .. ئه‌نوه‌ر خواجه‌، سیاسه‌تمه‌داری ئه‌لبانی.
1914 .. محه‌مه‌د زاهیر شا، مه‌لیكی ئه‌فغانستان.
1918 .. لوی ئه‌لتوسیر، فه‌یله‌سوفی فه‌ره‌نسی.
1923 .. بیرت كامبفرت، مۆسیقاری ئه‌ڵمانی.
1927 .. گونتر گراس، ئه‌دیبی ئه‌ڵمانی و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئه‌ده‌بی ساڵی 1999ز.
1939 .. ئه‌مانسیو ئه‌مارو، یاریزانی تۆپی پێی ئیسپانی.
1947 .. دیفید زاكر، ده‌رهێنه‌ری ئه‌مریكی.
1949..عیسام عبه‌ جی، ئه‌كته‌ری سوری.
1953 .. فالكاو، یاریزانی تۆپی پێی به‌رازیلی.
1958.. تیم روبنز، ئه‌كته‌ری ئه‌مریكی.
1962 .. مانوت بول، یاریزانی تۆپی باسكه‌ی سودانی.
1966 .. تاریق حه‌بیب، دكتۆری سعودی له‌ ده‌رونزانیدا.
1967 .. مه‌حمود عه‌بدولعه‌زیز، گۆرانیبێژی سودانی.
1970 .. محه‌مه‌د شول، یاریزانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانی.
1975 .. برینیار گونارسیون، یاریزانی تۆپی پێی ئایسله‌ندی.
1977 .. نه‌جاح ئه‌لموساعید، ژنه‌ راگه‌یاندكار و شاعیری ئه‌رده‌نی.
1977 .. فاتمه‌ عه‌بدوڵڵا، ژنه‌ راگه‌یاندكار و ئه‌كته‌ری كوێتی.
1983 .. فیلیپ كولشرایبر، یاریزانی تۆپی لێدانی ئه‌لمانی.
1984 .. شاین وارد، گۆرانیبێژی ئینگلیزی.

وه‌فات...
1793 .. شاژن ماری ئه‌نتوانێت، ژنی لویسی شانزه‌هه‌م، مه‌لیكی فه‌ره‌نسه‌.
1956.. جول ریمیه‌، سه‌رۆكی یه‌كیه‌تی نێوده‌وڵه‌تی تۆپی پی.
1959..عه‌مید جۆرج مارشال، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته‌ یه‌كگرتووه‌كان و وه‌رگری خه‌ڵاتی نۆبڵی ئاشتی ساڵی 1953ز.
1971 ..سه‌عید ئه‌بو به‌كر، ئه‌كته‌ری میسری.
1973 .. ریاز عه‌بدولله‌تیف شه‌هابی، پیاوی سه‌ربازیی عێراقی.
1981 ..موشیه‌ دایان، سیاسه‌تمه‌دار و سه‌ربازمانی ئیسرائیلی.
2011 ..عومه‌ر حه‌ریری، ئه‌كته‌ری میسری.
2011 ..دانیال ویلدون، شۆفێری ئۆتۆمبیلی پێشبڕكێی ئینگلیزی.
 
جه‌ژن و بۆنه‌كان...
رۆژی جیهانیی خۆراك.
 
PUKmedia ئا/ حسێن هه‌ڵه‌بجه‌یی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket