}

پێكهێنانی دوو لیوا هاوبەشەكەی نێوان پێشمەرگە و سوپای عیراق دواكەوتووە

کوردستان 11:38 PM - 2021-10-15


فەرماندەیەكی پێشمەرگەی خۆبەخش لە سنوری مەخموور و چیای قەرەچوخ رایدەگەیەنێت پێكهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشەی بڕیاربوو لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراق پێكبهێندرێ زۆر دواكەوتووە، ئاماژەبەوەش دەكات هەر دواكەوتنێك لە هەماهەنگی نێوان ئەو دوولایەنە، كاریگەری نەرێنی لەسەر بارودۆخی ئەمنی ناوچەدابڕاوەكان دەبێت.
غازی فەیسەڵ فەرماندی پێشمەرگەی خۆبەخش لە مەخموور بە PUKmedia ی راگەیاند: بۆ بەردەوامیدان  بە جموجۆڵەكانیان لە سنوری چیای قەرەچوخ و گوندەكانی سەر بە قەزای مەخموور، پاشماوەی چەكدارەكانی داعش سودیان لەو بۆشاییە ئەمنیە وەرگرتووەە كە لە نێوان پێشمەرگەو سوپای عیراقدایە و ماوەی و ماوەی چوارساڵە بەردەوامە.
وتیشی: هەرچەندە لەكاتی ئێستا لیژنەی هاوبەش لەنێوان پێشمەرگەو سوپای عیراقی لەوناچەیە پێكهێندراوە و تاڕادەیەك هەماهنگی لەنێوانیاندا هەیە، بەڵام دەبوو  تاكو ئێستا دوو لیوای هاوبەش پێكبهێندرێ، كە پێشتر بڕیاری لەسەر درابوو، كەچی تاكو ئێستا نەچۆتە بواری جێبەجێكردن.
راشیگەیاند: دواكەوتنی ئەو هەنگاوە كاریگەری نەرێنی كردۆتەسەر رەوشی ئەمنی ناوچە دابڕاوەكان، بەتایبەتی لە سنوری مەخموور و گوندەكانی سەر بە دەشتی قەراج و ناحیەی سەر گەڕان، بەتایبەتی لەمەوداو كە وەرزی چاندن و زەوی كێڵانی جوتیاران دەست پێدەكات، بۆیە ناوچەكە زیایر پێویستی بە ئارامی و سەقامگیرییە.
پێشتریش لێپسراوانی وەزارەتی پێشمەرگە رایانگەیاندبوو، هۆكاری جێبەجێنەكردنی بڕیاری پێكهێنانی ئەو دوو لیوا هاوبەشەیان بۆ حكومەتی فیدراڵ گەڕانەوە، بەتایبەتی ئەوەی پەیوەندی بە تەرخانكردنی بودجە و دابینكردنی پێداویستەكانی دوو لیواكەوە هەیە.
PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket