}

سۆران .. لەشەڕی نێوان دوو بنەماڵە كەسێك كوژرا

کوردستان 11:33 PM - 2021-10-15

ئەمشەو بەهۆی شەڕی نێوان دوو بنەماڵە كە دواتر بووەتە شەڕی  لەقەزای سۆرانی سەربە پارێزگای هەولێر كەسێك كوژراوەو برینداریش هەیە.

پەیامنێری PUKmedia لەوبارەیەوە رایگەیاند:  ماوەیەکە ئەم دوبنەمالە کێشەیان لەسەر قەرز و قەرزاری ھەیە ئێوارە بەھۆی دەمەقاڵێ لەسەر گواستنەوە نەفەر دەبێتە شەریان و ئەوپیاوەی گیانی لەدەستداوە ناوبژیوانی کردووە و پالێیان پێوە ناوە و کەوتوە بە زەویدا کە خۆی نەخۆشی دلی ھەبووە و جەڵتە لێیداوەو گیانیلەدەستداوە و دوو ھاووڵاتیش بەسوکی بریندار دەبن و دەنگی تەقەش بیستراوە.

وتیشی:  ھێزە ئەمنیەکان بۆ بلاوە بێکردنی شەڕەکە تەقەیان بە ئاسماندا کردووە

ئەم ڕوداوە لەكاتێكدایە دوێنێش لەهەولێر كەسێكی تر كوژرا، ئەمڕۆش پۆلیسێك كە لەشەڕەكەی چەند رۆژی رابردوی هەریردا بریندار بوو گیانی لەدەستدا.
3 شەممەی رابردوش لەسنوری هەولێر لەسەر گواستنەوەی بە تەكسی كەسێك كوژرا.

PUKmedia هاوار عەباس 

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket