}

پەرلەمانتارێک: جێبەجێکردنی داواکارییەکانی کورد مەرجی گفتوگۆکان بێت لەگەڵ بەغدا

کوردستان 10:49 PM - 2021-10-15

ئەندامێکی خولی چوارەمی ئەنجومەنی نوێنەران قۆناغی گفتوگۆی لایەنە عیراقیەکان بۆ پێکهێنانی حکومەتی داهاتووی فیدراڵ، بە قۆناغێکی چارەنوسساز دەزانی بۆ زامنکردنی مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان، تەئکیدیشیکردەوە بۆئەوەی جارێكی تر خەڵكی كوردستان رووبەرووی بڕینی بودجەو موچە نەبنەوە،  پێویستە لایەنە کوردستانیەکان بەیەکریزی بچنە بەغداو بەشێک لە کێشەکانی هەرێم لەریگای ئەو گفتوگۆیانە چارەسەربکەن.
شیروان میرزا ئەندامی لیژنەی دارایی خولی رابردووی ئەنجومەنی نوێنەران بە  PUKmedia ی راگەیاند: بۆئەوەی لە حكومەتی داهاتووی عیراق زامنی مافە دەستورییەكانی هەرێمی كوردستان بكرێت، پێویستە لایەنە كوردستانیەكان گفتوگۆی پێكهانی حكومەت لەگەڵ ئەو لایەنانە بكەن كە ئامادەن داواكارییەكانی هەرێم جێبەجێ بكەن.
وتیشی: جگەلەوە پێویستە کورد لەدوای هەڵبژاردن بە یەكریزی و بەرنامەیەکی هاوبەش بچنە بەغدا و بەرژەوەندییە باڵاكانی خەڵكی كوردستان بخەنە پێش بەرژەوەندی حزبی.
ئەوەشی خستەروو: هاوكات پێویستە لەمیانە گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی داهاتوو کە تاردەیەک ئاڵۆزدەبێت، کورد بەشێک لە کێشەکانی لەگەڵ بەغدا یەکلابکاتەوە و ئەو قۆناغە بکات بەدەرفەتێک بۆ دابینکردنی شایستە داراییەكان، تاکو جارێكی تر خەڵكی كوردستان رووبەروی بڕینی بودجەو موچە نەبنەوە .
شیروان میرزا تەئكیدیشكردەوە: هەر رێکەوتنەکی پێشوەختە بۆ پێکهێنانی حکومەت لەگەڵ لایەنە عیراقیەکان، وادەکات لە كاتی پەسەندكردنی هەر پرۆژەیاسایەك، لە نێویشان بودجە بە ئاسانتر تێدەپەرێت و كەمتر رێگری لێدەكرێ.
ئەندامەکەی خولی رابردووی نوێنەران راشیگەیاند: لە هەمو حالەتەكان لەم بارودۆخە کورد  ناتوانێ لەدەوەرەی حكومەت بێت، بەڵكو دەبێ بەشداری لە كابینەی داهاتوو بكات، هەروەك چۆن لە ماوەكانی رابردوو بەشێك بووە لە حكومەتی فیدراڵ.

PUKmedia تەها عەبدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket