riklam

شارەزوور.. وەرزی دروێنەكردنی مەرەزە دەستی پێ كرد

کوردستان 06:09 PM - 2021-10-15

لە گوندێ قەڵبەزەی دەشتی شارەزوور وەرزی دروێنەكردنی  مەرەزە( چەڵتوك)   دەستیپێكرد و  بەڵام جوتیاران   ئەمساڵ  كەمتر لەساڵی پار بەبۆنەی كەم بارانییەوە  چەڵتوكیان چاندووە.
حەسەن قادر  جوتیار PUKmedia  ی راگەیاند: مەرەزە لە  مانگی 6 دەست بەچاندنی  دەكرێت  بەشێوەی گەنم دەوەشنرێت دواتر  لە مانگی 10 درەوی بۆ دەكرێت.
وتیشی:  چەند جۆرێكمان هەیە ئەوانیش گەرمەو ساردە  دەشتی شارەزوور زۆر گونجاو لەبارە بۆ   ساردەكە  باشترە لێرە دەكرێت بازاڕی باشترە، برنجەكەی چاك و قەڵەوە. 
 خەسرەو ئاماژەی بەوەشكرد: چەڵتوك بەشێوەكەی گشتی هەردوو شێوەكەی   لە دەشتی شارەزوور دەچنرێن، بەهۆی خاك  ئاو هەواكەی و لەبارە بەڵام ئاوی زۆری دەوێت ئەمساڵ كەمتر جوتیاران چەڵتوكیان كرد بەبۆنەی كەم بارانییەوە .
 زیاتروتیشی: دەبێت خاكی مەرەزە خاكێكی تەخت بێت    شێدار بێت ، ئاو لەبنی بێت بەردەوام ، زۆر باش و  بەرهەمی زۆر باش و جوان دینیتە بەرهەم .
ئاماژەی بەوەشكرد:   لەدوای مانگێك  لەچاندنی ،  ئاوی لەسەر لادەدرێت بۆ فەوتانی قەوزەی ناو مەرەزەكە ( چەڵتوكەكە).
ئەوەشی خستەڕوو:  شێوازی چنینەوەی ئەی دورێنەوە بەدەست ،  دواتر لەخەرمان ڕایدەخەین ، تاووشك دەبێتەوە دواتر ئەیكوتین دواتر شەن دەكرێت دواتر ئەبرێتەوە ماڵەوە .
زیاتر وتیشی :هاوكات بەرهەمی ساڵانەی مەرەزە  لەدەشتی شارەزوور دەگاتە 100  تەن  بەرهەم دەهێنێت ، ئەمساڵ لەچاو ساڵی پار، بەكەمی مه رەزە كرا، لەبەر كەمی ئاوی پێویست نەبوونی بارانی باش كەم بارانییەوە .
ئەوەشی خستەڕوو:   مەرەزە، یان چەڵتووك، خواستێكی زۆی لەسەرە لەلایەن هاوڵاتیانەوە ، بەڵام بەرهەمی چەڵتووكی دەشتی شارەزوور بەشی پڕكردنەوەی بەرهەمی ناوخۆ ناكات . 
برنجی سروشتی و  كوردی و خۆماڵی  تام و بۆنێكی خۆشی  هەیە، زۆرێك لەهاوڵاتیان ناتوانن بەدەستی بهێنن بە بۆنەی كەمی ڕێژەكەی  و گرانی نرخەكەیەوە .



PUKmedia محەمەد عەبدولرەحمان-شارەزوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket