}

هه‌رێم.. ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردن له‌كاره‌ له‌پێشینه‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت

کوردستان 09:39 PM - 2021-10-13

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان رایده‌گه‌یه‌نێت دوای ته‌واوبوونی پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق،  له‌ هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌، ئاماژه‌به‌وه‌شده‌كات ده‌ستور و یاسای هه‌ڵبژاردن له‌ ئه‌وله‌ویه‌تی كاره‌كانی په‌رله‌مان ده‌بێت.

عوسمان سێده‌ری ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ PUKmediaی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوان ده‌كه‌ین له‌هه‌فته‌ی داهاتوو دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی  كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه‌ و پرسی ده‌ستوری كوردستان و یاسای هه‌ڵبژاردن له‌كاره‌ له‌پێشینه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستاندا ده‌بێت، 

وتیشی: خولی ئێستای په‌رله‌مان نزیكه‌ی ساڵێكی ماوه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ هه‌وڵه‌كان چڕبكرێته‌وه‌ بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای هه‌ڵبژاردن و ئه‌و رێوشوێنانه‌ی پێویسته‌ په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان بیگرێته‌ به‌ر.
له‌باره‌ی په‌یڕه‌وكردنی سیسته‌می فره‌بازنه‌یی هاوشێوه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق له‌ كوردستان ، ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ وتی: ئه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ سه‌ر رێكه‌وتنی لایه‌نه‌سیاسیه‌كان و گونجانی ئه‌و شێوازه‌ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان، چونكه‌ بارودۆخی هه‌رێم و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عیراق جیاوازه‌.

جێی ئاماژه‌یه‌ به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ١٠١٠/٢٠٢١ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ماوه‌یه‌كه‌ دانیشتنه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان به‌رێوه‌ نه‌چووه‌، ئه‌ویش به‌هۆی سه‌رقاڵبونی حزب و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان به‌ بانگه‌شه‌ و ئاماده‌كردنی ئه‌ندامه‌كانیان بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌.

PUKmedia ته‌ها عه‌بدوڵڵا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket