riklam

چین ملیۆنێك ژەمە ڤاكسینی كۆڤید-19 بۆ عیراق دەنێرێت

عیراق 07:36 PM - 2021-10-13

حكومەتی چین ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2021 بڕیاریدا ملیۆنێك دۆز لە ڤاكسینی دژ بەكۆرۆنا بۆ عیراق بنێرێت.

شۆڕش خالید سەعید باڵوێزی عیراق لەوڵاتی چین لەبڵاوكراوەیەكدا كە PUKmedia بەدواداچوونی بۆ كردووە راشیگەیاند كە حكومەتی چین رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر ناردنی بڕێكی نوێ‌ لەڤاكسینی جۆری سنیۆفارم دژ بەكۆڤید-19 و بڕەكەشی نزیكەی یەك ملۆن دۆز دەبێت.

راشیگەیاند، سبەینێ‌ پێنجشەممە بارەكە دەگاتە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداو ئاماژەشی بەوەدا كە تائێستا كۆی ئەو بڕە ڤاكسینەی وڵاتی چین پێشكەشی عیراقی كردووە نزیكەی ملیۆنێك و حەوت سەد و پەنجا هەزار دۆزە.

ئاماژەشی بەوەدا كە لەگەڵ لی كەتشیانغ سەرۆكی ئەنجومەنی دەوڵەتی كۆماری چین كۆبۆتەوەو جەختیكردۆتەوە كە حكومەتەكەی ئامادەیەپشتیوانی لەعیراق بكات و هاوكاری بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاكە پێشكەشبكات.

هەر بەگوێرەی بڵاوكراوەكە، باڵوێز شۆڕش خالید سوپاس و پێزانینی حكومەتی عیراقی بۆ هاوتا چینییەكەی دەربڕیوە لەپای ئەو هاوكاری و یارمەتییە پزیشكییانەی كەلەماوەی رابروودا ئەو وڵاتە پێشكەشی كەرتی تەندروستی لەعیراق كردووە، روونیشی كردەوە كە ئەم هاوكارییانە رۆڵی گەورەیان هەبووە لەبەهێزكردنی هەوڵەكانی عیراق لەپێناو نەهێشتنی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێبوەوەدا.

PUKmedia بەدواداچوون

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket