riklam

فەرەنسا.. سەدر براوەی یەکەمە لە هەڵبژاردنەکانی عیراقدا

عیراق 07:29 PM - 2021-10-13

رۆژنامەی لومۆندی فەرەنسا سەردێری رۆژنامەکەی بە ( عیراقیەکان بە ڕاژەیەکی زۆر بەشداری  دەنگدانیان نەکردووە ) دەست پێئەکاو ، تێیدا سەرکەوتنی مقوتەدا سەدر بە سەر سەرکەوتنێکی گەورە دادەنێت  و لە هەمان کاتدا چەند حزبێکی شیعەی تر کە نزیکن لە ئیرانەوە ، تانە لەو سەرکەوتنەی سەدر ئەدەن و پێیان وایە دزی لە دەنگەکاندا کراوە و باوەڕیان بەو سەرئەنجامە نیە ، هەر لە دوای ئاشکرا بوونی سەرئەنجامی هەڵبژاردنەکە ، لایەنگرانی سەدر بۆ دەڕبڕینی خۆشی سەرکەوتنیان ڕژانە شەقامەکانەوە پێشئەوەی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنەکان بە تەواوی ئاشکرا کرێت  پاش ئەوەی سەدر لە لێدوانێکی تەلەڤیزوێندا جگە لە پیرۆزبایی ، ڕای گەیاند کە ،، میللەت پێوویستە شایی بگێڕێت بۆ ئەم سەرکەوتنە  و بەبێ ئەوەی  ببنە هۆی سەرئێشە و بێتاقەتکردن ،،، 

کادران و لایەنگرانی سەدر هەر لە ئێوارەی رۆژی یەک شەممەی 10/10/2021 وە ، بەپێی ئەژماردنی تایبەت بەخۆیان  ڕایانگەیاند   کە 73 کورسیان بۆ پەرلەمان مسۆگەر کردوە لە کۆی 329 کورسی لە پەرلەمانی عیراقی داهاتوودا ، بەرامبەر بە 54 کورسی لە هەڵبژاردنەکانی پێشووی ساڵی 2018 ، لە لایەکی ترەوە  رۆژنامەی لومۆند نووسیویەتی کە بەرپرسێکی کۆمیسیونی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق بە ئاژانسی  فەرەنس پرێسی ڕاگەیاندووە کە ( موقتەدا سەدر) سەرکەوتنی بەدەستهێناوە ، پێش ئەوەی دوا سەرئەنجامی فەرمی ئاشکرا بکرێت ، هەروەها ووتی  پاش کۆتا سەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان ، کورسیەکان دابەش ئەکرێت لە پەرلەمانی داهاتووی عێراقدا   .

لە لایەکی ترەوە ، رۆژنامەی لومۆند باس لە هاوپەیمانی ( دەوڵەتی یاسا ) ی سەرۆک وەزیرانی پێشوو ( نوری المالکی ) ئەکات ،کە ئەیەوێت گەرانەوەی  هێزی خۆی بە تەنها 37 کورسیەوە دیاری بکات ، هەروەها سەبارەت بە هاوپەیمانی ( الفتح) نزیک لە ئێرانەوە ،ئەڵێت لە هەڵبژاردنەکانی  پێشوودا 48 کورسیان مسۆگەر کردبوو ، بەڵام ئەمجارە شکستیەکی زۆر قوورسیان بەدەستهێناوە  و بەچاکی تەزیوون ، لە لایەکی ترەوە باس لە ( محمد الحلوسی ) ئەکات کە سەرکەوتنێکی باشی مسۆگەر کردووە بەرامبەر  بە  بەرامبەرەکەی  ( خمیس الخنجر) .

هەروەها رۆژنامەی لومۆندی فەرەنسی باس لە گەنجان ئەکات کە ئێوارەی یەک شەممە ڕژاونەتە گۆڕەپانی ( التحریر ) بۆ دەربڕینی خۆشی و شادیان بە لێدانی هۆڕیینی ئۆتۆمۆبیلو هاوارکردنیان و بەرز کردنەوەی ئاڵای عیراق و بەرزکردنەوەی وێنەی سەرۆکەکەیان ، هەموو بەیەکەوە هاوارئەکەن ( ئێمە زۆر دەمێکە چاوەڕوانی ئەم سەرکەوتنە گەورەیەئەکەین ) یەکێک لە گەنجە خۆنیشاندەرەکان ئەڵێت ( تەنها هیواو و باوەڕمان بە مقتەدا سەدرە ، تەنها ئەویشە کە  توانای هەبێت چاکسازی بکات لە عیراقدا و ڕاووی گەندڵکاران بکات ) هەروەها لومۆند ،، ئەوە بە بیر خوێندەراندا ئەهێنێتەوە کە ئەم هەڵبژاردنە پێشوەختەیە لە ئەنجامی  خۆنیشاندانەکانی بەغدا بو لە ساڵی 2019 لە گۆڕەپانی تەحریر  کە ژمارەیەکی زۆر لە گەنجانی ئەو ووڵاتە  و بۆ ماوەیەکی زۆر بەشداریانکرد ، ڕەنگە ئەمجارە  هیوایەک بێت بۆ گەنجان و ووڵاتێکی هێمن و سەقام گیر .

PUKmedia حەمە عوسمان 
فەرەنسا 
رۆژنامەی / لومۆند


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket