riklam

دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین لەهەرێم تاوتوێدەكرێت

کوردستان 07:06 PM - 2021-10-13

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان كۆبۆوە‌و تیایدا راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تایبەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی تاووتوێكرا.

لە راگەیەندراوێکی ئەنجومەنی وەزیراندا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە ئاماژە بەوەکراوە ، کەلە کۆبونەوەی ئەمڕۆدا راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تایبەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی تاووتوێكرا و هەروەها لە بەشێكی تری كۆبوونەوەكەدا ڕاپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچون سەبارەت بە بەرەوپێشچون و ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاكسازی و ڕێكخستنەوەی بواری باج لە هەرێمی كوردستان خرایەڕوو و چەند ڕاسپاردەیەك ئاڕاستەی وەزارەتە پەیوەندیدارەكان كراون.

هاوكات تەوەرێكی تری كۆبوونەوەكە، تایبەت بوو بە پێشنیاری راسپاردنی هەریەك لە وەزیری داد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران ، بۆ بەدواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی كە لە دادگای باڵای فیدراڵی عیراق دەردەچن و پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستانەوە.

 

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket