riklam

سەركەوتنی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان تاوتوێ دەكرێت

عیراق 06:59 PM - 2021-10-13

مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2021 لەگەڵ جینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق تاوتوێی سەركەوتنی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمان و رێوشوێنەكانی تەواوكردنی لایەنەكانی پرۆسەكەیان كرد.

نووسینگەی راگەیاندنی كازمی لەبڵاوكراوەیەكدا كەوێنەیەكی دەست PUKmedia كەوتووە، ئەوەشی راگەیاند كە مستەفا كازمی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیرانی فیدڕاڵ ئەمڕۆ چوارشەممە پێشوازی لەجینین بلاسخارت نوێنەری تایبەتی ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق كردو تێیدا گفتوگۆكرا لەبارەی كۆی پرۆسەی هەڵبژاردنەكان كە لە 10ی تشرینی یەكەمی ئەم مانگەدا بەڕێوەچوو، هەروەها تاوتوێكردنی رێوشوێنەكان بۆ تەواوكردنی سەرجەم لایەنەكانی پرۆسەكە.

هەر بەگوێرەی بڵاوكراوەكە، كازمی ستایشی چاودێرانی نێودەوڵەتی و رێكخراوە نێونەتەوەییەكانی كردووە لەپای هاوبەشی و پاڵپشتیكردنیان لەپرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق.

لای خۆشیەوە بلاسخارت پیرۆزبایی لەكازمی كردووە بەبۆنەی سەكەوتنی هەڵبژاردنەكان و هەروەها ستایشی پلانی لۆجیستی و ئەمنیی حكومەتی كردەوە كە كاریگەری ئەرێنیان لەسەر سەركەوتنی بەڕێوەچوونی پرۆسەكە هەبووە.

هەروەها بلاسخارت جەختیشی كردەوە كە نێردەی نەتەوە یەكگرتووەكان لەعیراق لایەنێكی پاڵپشتیكەرو پشتیوان دەبێت بۆ رێوشوێنەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان و دووپاتیشی كردەوە لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانی نێودەوڵەتی بۆ كارەكانی كۆمسیۆن لەپێناوی راگەیاندنی راستگۆیانەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن بەشێوەیەك گوزارشت بێت لەخواستی دەنگدەرانی عیراقیی.

PUKmedia راگەیاندنی نووسینگەی سەرۆك وەزیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket