riklam

دەتوانرێت جیاكردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكان دووبارە بكرێتەوە؟

عیراق 06:15 PM - 2021-10-13

شارەزایەكی بواری یاسا، ئەمڕۆ چوارشەممە 13ی تشرینی یەكەمی 2021 جەختیكردەوە كە دەقێكی یاسایی نییە رێگە بدات دووبارە ئەژماردن و جیاكردنەوەی دەستی بۆ ئەنجامەكانی هەڵبژاردنی پەرلەمان لەسەرانسەری عیراقدا بكرێتەوە.

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان دوێنێ‌ شەوی سێشەممە دەستیكرد بەپرۆسەی ئەژماردن و جیاكردنەوەی دەستی و نوێكردنەوەی ئەنجامە سەرەتاییەكان كە زیاتر لە یەكە هەفتە دەخایەنێت و ئاماژەشی بەوەدا كە پرۆسەی ئەژماركردن و جیاكردنەوە دەستییەكان سەرجەم وێستگەكانی دەنگدان دەگرێتەوەو بەگوێرەی سكاڵاكان مامەڵەیان لەگەڵدا دەكرێت.

د.عەلی تەمیمی شارەزای بواری یاسا بە PUKmedia ی راگەیاند: تانەیەكی زۆر لە بەردەم دەستەی دادوەریدایە كە بەگوێرەی یاسای كۆمسیۆن پێكهێنراوەو زیاتر لە 8 هەزار سندوق دەبێت و هەروەها زیاتر لە 3 هەزار سكاڵا پێشكەشی ئەنجومەنی كۆمسیاران كراوە، روونیشی كردەوە كە ئەو دەستە دادوەرییە سێ كەسییەی كە بەگوێرەی یاسای كۆمسیۆن پێكهێنراوە ناتوانێت بڕیار لەسەر دووبارەكردنەوەی ئەژماركردن و جیاكردنەوەی تەواوی دەنگەكان لەسەرانسەری عیراقدا بدات و تەنانەت دەسەڵاتی ئەنجومەنی كۆمسیارانیش ناتوانێت ئەو بڕیارە بدات، چونكە دەقێكی یاسایی نییە رێگە بەوەبدات و سەرجەم ئەم لایەنانەش وابەستەن بەو سكاڵاو تانانەی كە پێشكەش كراون.

راشیگەیاند: لەگەڵ ئەوەی ئەنجومەنی نوێنەران نەماوەو هەڵوەشاوەتەوە بەڵام ئەوەی دەتوانێت بڕیار لەسەر دووبارەكردنەوەی ئەژماردن و جیاكردنەوەی دەستی دەنگەكان بدات لەگشت عیراقدا ئەوە ئەنجومەنی وەزیرانە دوای ئەوەی ئاگادار دەكرێتەوە لەئەنجامی ئەژماركردنی دەستی وێستگە خاوێنەكان كە لەلایەن كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان رێگەی پێدراوە، دوای ئەوەی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار لەسەر ئەمە دەدات بەرزیدەكاتەوە بۆ دادگای باڵای فیدڕاڵ، كۆتا قسە لەلایی دادگای فیدڕاڵییە ئەوەش بەگوێرەی مادەی 93 لەبڕگەی سێیەمی دەستووری عیراق، وەك ئەوەی لەساڵی 2018دا روویدا، ئینجا ئەنجومەنی وەزیران ژمارەیەك لیژنەی تایبەت بۆ بەدوداچوون بۆ ئەو پرسە دروست دەكات.

هەروەها تەمیمی جەختیشی كردەوە كە خاڵی جیاكرەوە لەو بابەتەدا ئەنجامی سندوقە تانەلێدراوەكانە هەروەها ئەو وێستگانەشی كە گرفتیان بۆ دروستبووەو ئامێرەكانی لێكۆڵینەوە تیایاندا لەكاركەوتووە، بەڵام گرفت ئەوەیە لەئێستادا حكومەت حكومەتێكی كاربەڕێكەرەو رەنگە نەتوانێت زۆر بجووڵێتەوە بەڵام دواجار قسەی دادگای  باڵای فیدڕاڵ قسەی یەكلاكەرەوە دەبێت لەو پرسەدا.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket