riklam

مەكتەبی سیاسی: یەكێتی كەركوك و كەركوكییەكان لەموزایەدەو دروشم بازی بەگەورەتر دەزانێت

کوردستان 12:16 PM - 2021-10-13

مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە نیگەرانییەوە لەو دۆخە نەخوازراوە ئەمنییەی كەركوك دەڕوانێت كە لەماوەی دوو رۆژی رابردوودا دروستكراوە.

بۆ ھەموو لایەكی رووندەكەینەوە لە دوێنێ شەوەوە ھەڤاڵ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، بەڕێز مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە پەلاماردانی ماڵی كورد و پێشێلكاری ھێزە ئەمنییەكان و دەستگیركردنی گەنجان ئاگادركردۆتەوە، لە پەیوەندی بەردەوام بووە لەگەڵ سەرۆك وەزیران و بەرپرسانی باڵا لە بەغدا بۆ چارەسەركردنی كێشەكە و ئازادكردنی دەستگیركراوەكان و دووپاتیكردۆتەوە ئەو دۆخە دروستكراوە جێگای قبوڵكردن نییە.

یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كەركوك و كەركوكییەكان لە ھەر موزایەدەو دروشم بازییەك بە گەورەتر دەزانێت كە ھەندێك لایەن و لە نێوانیاندا ھەندێك لە ئەندامانی مەكتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان بۆ مەرام و دەستكەوتی بچووكی حیزبی دۆزی گەورەی كەركوك و چارەنووسەكەی و دانیشتوانی دەخاتە بەردەم مەترسی و گەمەی سیاسی، كە ئەمە لای ئێمە جوڵەیەكی سیاسی نالۆژیكییە بۆیە یەكێتی ھێزی بەرپرسیارەو پرەنسیپی پاراستنی گیانی پێكەوە ژیان و ئاشتیانە دەگرێتەبەر و پارێزگاری لەو پێكەوە ژیانەی كەركوك دەكات، ھاوكات پارێزەری ماف و خاك و كوردستانی بوونی شارەكە دەكاتەوە و بەم ستراتیژە كاردەكات و لەھیچ لایەنێكی قبوڵناكات درێژە بەم جۆرە رەشبگیرییە بدات و ژیان و ئاشتەوایی كۆمەڵایەتی بخاتە مەترسییەوە بۆ ھەر ئەگەرێكیش یەكێتی بژاردەی یەكلاكەرەوەی ھەیە.

راگەیەندراوی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كورستان

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket