riklam

ئەنجومەنی وەزیران بۆ تاووتوێكردنی چەند پرسێك كۆدەبێتەوە

کوردستان 10:22 AM - 2021-10-13

ئەمڕۆ 13ی 10ی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم كۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی ئەنجام دەدات و بەپێی راگەیەنراوێكیش لەكۆبوونەوەكەدا گفتوگۆ لەبارەی دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدراڵ و بەدواداچوون لەبارەی ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیاری رێكخستنەوەی باج بكات، هەروەها حكومەتی هەرێم سوپاسی خەڵكی كوردستان و هێزە ئەمنیەكان دەكات بۆ بەشداری لەدەنگدان 

لە كۆبوونەوەكەدا ئەم بابەتانەی خوارەوە دەخرێنە بەر باس و گفتوگۆ:

یەكەم: پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بە بۆنەی كۆتاییهاتنی پڕۆسەی دەنگدان بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، و سوپاسی هاووڵاتییانی هەرێمی كوردستان و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بۆ بەشداریكردنیان لە پڕۆسەكەو سوپاسی پێشمەرگە و هێزەكانی ناوخۆ لە دابینكردنی كەشێكی ئارام بۆ دەنگدان، و پەیامی ئەنجومەنی وەزیران بۆ یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لە پێناوی بەهێزكردنی پێگەی هەرێمی كوردستان لە بەغدا دوور لە ململانێی ناوخۆیی بەئاڕاستەی داكۆكی لە مافە دەستوورییەكان.

دووەم: خستنەڕووی راپۆرتی وەزارەتی سامانە سروشتییەكان تایبەت بەجێبەجێكردنی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران بۆ دابینكردنی نەوتی سپی و بەنزین بە هەماهەنگی وەزارەتی نەوتی عیراقی فیدرال.

سێیەم: خستنەڕووی راپۆرتی فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون سەبارەت بە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەكانی بەردەم جێبەجێكردنی بڕیارەكانی ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە چاكسازی و رێكخستنەوەی بواری باج لە هەرێمی كوردستان كە تیایدا چەند راسپاردەیەك بۆ وەزارەتە پەیوەندیدارەكان خراونەتەڕوو.

چوارەم: خستنەڕووی پێشنیاری ڕاسپاردنی هەریەك لە (وەزیری داد، وەزیری هەرێم بۆ كاروباری پەرلەمان، سكرتێری ئەنجومەنی وەزیران) بۆ بەدواداچوونی ئەو داوا یاساییانەی كە لە دادگای باڵای فیدراڵی پەیوەندیدارن بە هەرێمی كوردستان و ئاگاداركردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران لە بەرەوپێشچوون و ئاستەنگەكانی بەردەم ئەم داوایانە.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket